سنور ميديا
353 جار بینراوە 16/5/2018 03:52 PM

ته‌قينه‌وه‌يه‌كى به‌هێز پرسه‌يه‌ك ئه‌كاته‌ ئامانج



سنور ميديا 

کەسێک خۆی لە نزیک پرسەیەک لە ناوچەی تارمییەی بەغدا تەقاندووەتەوە و بەو ھۆیەوە چەند کەسێک کوژران و برینداربوون.

 

سەرچاوە ئەمنییەکانی بەغدا ڕایانگەیاندووە، کەسێک بە پشتوێنەیەکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی لەناو پرسەیەک لە ناوچەی تارمییەی بەغدا تەقاندووەتەوە و بەو ھۆیەوە ٣ کەس کوژراون و ١٢ کەسیش برینداربوون.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، پرسەکە ھی ئەندامێکی سەر بە حزبی ئیسلامی بووە کە دوێنێ لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژراوە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەیەکە تەقینەوە لە بەغدا کەمیکردووە و ھێزە ئەمنییەکانیش دەڵێن بە گرتنەبەری پلانێک توانیویانە ژمارەی تەقینەوەکان کەمتربکەنەوە.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure