سنور ميديا
9210 جار بینراوە 16/5/2018 03:18 PM

هه‌شت ئه‌ندامی پارتی نزيك بارزانى هێرشێكی دڕندانه‌ ده‌كه‌نه‌ سه‌ر دوو هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان



سنور ميديا 

له‌ ڕێكه‌وتی ١٤\٥\٢٠١٨، سه‌عات ٨:٣٠ ی شه‌و، گروپێكی هه‌شت كه‌سی له‌ شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، كه له‌ دار و ده‌سته‌ی تایبه‌تی دڵشاد بارزانیی‌ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمه‌ له‌ ئه‌‌ڵمانیا ،‌ زۆر دڕندانه‌‌، هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر‌ دوو هه‌ڵسوراوی گۆڕانخواز به‌ ناوی كامه‌ران عه‌بدولا عه‌لی و مه‌كی ئامێدی.

 

هه‌ڵسوڕاوێكى گۆڕان به‌ سنور ميديا وتى "  به‌ر له‌م هێرشه‌ ئه‌م گروپه‌ چاودێری هاتوچۆی ئه‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه‌یان كردووه‌ و دواجار ده‌گه‌نه‌ شوێنی كاركردنی كامه‌ران عه‌لی و له‌وێ نامه‌ردانه‌ هێرشیان بۆ ده‌به‌ن، به‌ڵام هه‌ر دوو گۆڕانخواز ڕووبه‌روویان ده‌بنه‌وه‌ ".

 

وتيشى " پێنج له‌ هێرشبه‌ره‌كان هه‌ڵدێن و دواتر، پۆلیس یه‌كسه‌ر ده‌گاته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌ ڕووداوه‌كه‌‌ له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ره‌كان ده‌كاته‌وه‌ و یه‌كێكیان‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت‌، دواتر هه‌ر دوو گورانخوازه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه‌‌ سكاڵا له‌ سه‌ر خودی دڵشاد بارزانی و گروپه‌كه‌ی تۆمار ده‌كه‌ن."

 

ئاشكراشى كرد , كامه‌ران عه‌لى ده‌ستى شكاوه‌ و هه‌ردووكيان ئازارى جه‌سته‌يان پێگه‌شتووه‌ ".

 

جێی ئاماژه‌یه‌، یه‌كێك له‌ هێرشبه‌ره‌كان، ئارمانج عه‌گيده‌ ڕۆژنامه‌نوسه‌ و په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردستان ٢٤ ی شاری به‌رلینه‌ و يه‌كێكى تريان به‌هجه‌ست مه‌سيفى ,ئه‌ندامى لقيى 5ى ئه‌وروپايى پارتيه‌ و كاركور ته‌ڤى ئه‌ندامى پارستنى پارتيه‌ .

 

به‌وته‌ى هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ى گۆڕان , ئه‌م دوو گۆڕانخوازه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابوردوودا زۆر بوێرانه‌و چالاكانه‌ رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵكارانی كوردستان له‌ شاری به‌رلین بوونه‌ته‌وه‌ و چالاكیه‌كانیان بۆ داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌رده‌وامه‌."

 

417121652018_420.jpg

2117121652018_421.jpg

3417121652018_422.jpg

4017121652018_423.jpg

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure