سنور ميديا
159 جار بینراوە 13/5/2018 12:13 PM

یوئێن داواى نیشته‌جێكردنى په‌نابه‌رانى دوورگه‌كان ده‌كات



سنور ميديا _ هه‌ژار ته‌ها


ماڵپه‌رى هه‌واڵى سوپتنیك نیوز بڵاویكرده‌وه‌ ووته‌بێژى ئۆفیسى كۆمسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كانبێراى پایته‌خى ئوسترالیا له‌ لێدوانێكدا بۆ ئه‌و ماڵپه‌ره‌ جارێكى داوا له‌ حكومه‌تى ئوسترالیا ده‌كات په‌نابه‌رانى كه‌مپه‌كانى دوورگه‌ى ناورۆ و پاپانیوگینیا له‌ ئوسترالیا نیشته‌جێ بكات.


كاسرین ستوبه‌رفیڵد، ووته‌بێژى ئۆفیسى كۆمسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كانبێراى پایته‌خى ئوسترالیا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى ئه‌و كه‌مپانه‌ له‌ ئوسترالیا نیشته‌جێ بكرێت، ئه‌ویش له‌ پاش ئه‌وه‌ى كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ بارودۆخێكى سه‌ختدا له‌و كه‌مپانه‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.


ووته‌كانى ئه‌و په‌رپرسه‌ى یوئێن له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تى ئوسترالیا به‌به‌رده‌وامى ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ ئوسترالیا نیشته‌جێ بكات چونكه‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن و به‌پێى دواهه‌مین لێدوانى وه‌زیرى ناوخۆى ئوسترالیاش، پیته‌ر داتن ، ڕه‌نگه‌ سه‌دان له‌و په‌نابه‌رانه‌ى ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌ هه‌ر له‌وێ بمێننه‌وه‌ چونكه‌ هیچ ووڵاتێك ئاماده‌ نییه‌ وه‌ریانبگرێت.

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure