چین |
503 جار بینراوە |
10/5/2018 12:37 AM |
|
چین براوه‌ى یه‌كه‌مى قه‌یرانه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
به‌ختیار ئەحمەد كاكى
سه‌ره‌تا
شه‌ڕى ناوخۆیی سوریا له كاتێكدا پێى نایه ناو حهوتهمین ساڵى خۆیه‌وه كه ئه‌م شه‌ڕه بێگومان به تراژیدیترین شه‌ڕ له مێژووى نوێ‌دا ئه‌ژمار ئه‌كرێت، كه تا ئێستا بووەته هۆى ئاواره‌بوونى زیاتر له 10 ملیۆن سوریى و پهناههندهبوونى زیاتر له 5 ملیۆنى دیكه. به پێى وته‌ى دیمستوراى نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سوریا لانى كه‌م پێویستى به 250 ملیار دۆلار هه‌یه. هۆكارى سه‌ره‌كیى درێژبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى ناوخۆیی سوریاش جه‌نگى بێكۆتای ئه‌و بریكارانهیه كه له لایه‌ن هێزه سه‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جیهان ده‌جوڵێنرێن له پێناو ئامانجى دیاریكراودا. ڕه‌نگه سه‌ره‌كیترین دژیهكییش له قه‌یرانى سوریا پێداگریی ته‌واوى لایه‌نه‌كان بێت به شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى ڕژێمهكهى ئه‌سه‌د كه به هۆكارى سه‌ره‌كیى درووستبوونى قه‌یرانى ناوخۆیی سوریا ئه‌ژمار ئه‌كرێت، له پێشه‌نگى ئه‌و وڵاتانه‌ش كه به شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ ڕۆڵى بینیوه له مانه‌وه‌ى ڕژێمهكهى ئه‌سه‌د و بگره درێژبوونه‌وه‌ى شه‌ڕى ناوخۆیی له‌و وڵاته، كۆمارى چینه. له‌نێو ته‌واوى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه ده‌رگیری جه‌نگى ناوخۆیی سوریان، چین خاوه‌ن پێگه‌یه‌كى تایبه‌ته كه به‌بێ تێوه‌گلانى ڕاسته‌وخۆ، گه‌وره‌ترین سوود ئه‌بات له‌و شه‌ڕه خوێناوییه.
ڕێكخراوى توركستانى ئیسلامى وه‌ك بیانووى ئاشكرا
له ساڵى 1993 ڕێكخراوى توركستانی ئیسلامى دامه‌زرێنراوه كه به ڕێكخراوێكى جیهادیى توندڕه‌وه ئه‌ژمار ئه‌كرێت. ئه‌م ڕێكخراوه كه تایبه‌ته بە نه‌ته‌وه‌ى ئیگۆری له ویلایه‌تى سین كیانك له كۆمار چین سه‌رچاوه‌یان گرتووه و خوازیارى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى ئیسلامین له ویلایه‌تى سیان كیانك كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاواى چین ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و گاز و ماده‌ى یۆرانیۆم. ئه‌م ڕێكخراوه به‌یعه‌تى داوه به ڕێكخراوى قاعیده و زۆر چالاكانه پشتیوانى له ڕێكخراوه جیهادییه‌كانى دیكه‌ی سوریا ئه‌كات له دژى ڕژێمهكهى به‌شار ئه‌سه‌د. ئه‌م ڕێكخراوه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانى كراون و كارئاسانییان بۆ كراوه تا له‌ناو خاكى توركیاوه بچنه ناو خاكى سوریا. به ئامانجى نه‌هێشتنى مه‌ترسیی ئه‌و ڕێكخراوه، حكومه‌تى چین نوێنه‌رى تایبه‌تى خۆى له سوریا داناوه تا به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئێران و ڕوسیا و سوریا كۆتایی به ڕێكخراوى توركستانى ئیسلامى بهێنێت له سوریا.
توركیا وه‌ك پاڵنه‌ر
یه‌كێك له‌و پاڵنه‌رانه‌ى كه واى له چین كرد ده‌ستوه‌ردان بكات له سوریا ڕۆڵى ڕوو له هه‌ڵكشانى توركیا بوو له ناوچه‌كه، چین په‌یوه‌ندییه‌كى باشی له‌گه‌ڵ توركیا نییه و پێى وایه كه توركیا له ڕێگه‌ى بوونى 25 ملیۆن توركى موسوڵمان له چین ده‌توانێت نیگه‌رانى بۆ درووست بكات له ڕێگه‌ى هاندانى توركه موسوڵمانه‌كانه‌وه. توركیا له ساڵى 2000وه لانى كه‌م كارئاسانیى كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ى 3500 له ئیغۆره موجاهیده‌كان له ویلایه‌تى سین كیانكهوه بۆ ناو خاكى سوریا. چین پێى وایه توركیا پشتیوانى له‌م ڕێكخراوه ئه‌كات له چوارچێوه‌ى پشتیوانیكردن له نه‌ته‌وه‌ى تورك له سه‌رتاسه‌رى جیهان بۆ خزمه‌تكردن به خواسته فراوانخوازییهكانى له ناوچه‌كه.
به‌رژه‌وه‌ندیى ئابوورى له‌گه‌ڵ سوریا
چین له ساڵى 2015وه له‌سه‌ر هه‌ر سێ ئاستى ئابوورى، پیشه‌سازى و سه‌ربازى هاوكاریى پێشكه‌ش به سوریا ئه‌كات. چین ئه‌یه‌وێت ڕ‌ژێمى سوریا به به‌هێزه‌ى بمێنێته‌وه. هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى قه‌یرانى ناوخۆیی سوریاوه، چین بۆته هاوبه‌شی بازرگانیی ڕژێمهكهى سوریا و به‌رده‌وام له ڕووى ئابوورییه‌وه پشتیوانى له ڕژێمهكهى سوریا كردووه، هه‌ر له‌و چورچێوهیهشدا مافى ڤیتۆى به‌كار هێناوه له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش له به‌رژه‌وه‌ندیى ڕژێمهكهى ئه‌سه‌د. له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ ڕوسیا و ئێران له چه‌ند خاڵێكدا هاوبه‌شه له‌وانه، پێویستى له‌ناوبردنى تیرۆریسته‌كانى له سوریا و ڕێگه‌نه‌دان به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانیان. ڕ‌ژێمى سوریاش پشت به چین ئه‌به‌ستێت له بواره‌كانى به‌كارهێنانى نوێترین فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان بۆ چاودێرى و هێرشكردن، مه‌شقكردن و پڕچه‌ككردنى یه‌كه‌ى قهناسهى تایبه‌ت و له به‌رامبه‌ریشدا سوریا زانیارى ده‌دات به چین له‌سه‌ر ئیغۆرهكان له سوریا. ئه‌وه‌ى له ئێستادا گرنگه به‌لاى چینه‌وه، دووباره ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى سوریایه لە دواى جه‌نگ به تواناكانى چین، له‌لاى خۆشییه‌وه سوریا ڕایگه‌یاندووه كه له پێشترین ده‌وڵه‌ت كه پشكى سه‌ره‌كیى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سوریاى به‌ر ئه‌كه‌وێت كۆمپانیا چینییه‌كانه. چین هه‌نگاوه‌كانى خۆى ناوه بۆ ده‌ستكردن به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سوریا، له ئێستاشدا كۆى ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه چین ده‌ست ده‌كات به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان ده‌گاتە 20 پڕۆژه‌ى زه‌به‌لاح، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌لاى چینه‌وه گرنگه گرتنه‌ده‌ستی پیشه‌سازیى نه‌وت و گازى سرووشتیى سوریایه. ئه‌ڵبه‌ته چین به‌ر له جه‌نگى ناوخۆیی سوریا، به‌شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو وه‌به‌رهێنانى كردبوو له بوارى نه‌وتدا و له مانگى شوباتى 2017ه‌وه چین دووباره ده‌ستى گرتووه‌ته‌وه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌رته‌دا. سه‌ربارى مه‌ترسییه‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سوریا، چین ئاماده‌یی خۆى ده‌ربڕیوه بۆ به‌شدارىكردن له‌و پڕۆسه‌یه‌دا 1.
هێشتنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌سوریا
یه‌كێك له ئامانجه ستراتیژییه‌كانى چین ئه‌وه‌یه كه سیسته‌مێكى ئابورى و سیاسی جیهانى فره‌جه‌مسه‌ر درووست بكرێت تا ببێته جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م سیستمه‌ى ئێستا كه زیاتر له خزمه‌تى ویلایەته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه، نزیكبوونه‌وه‌ى چین له به‌ره‌ى ڕوسیا و سوریا و ئێران هه‌ر ده‌چێته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه. ده‌ستوه‌ردانى ویلایەته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاش له سنووره ده‌ریاییه‌كانى چین له ئۆقیانوسی هێمن واى له چین كرد كه ئه‌ویش ده‌ستوه‌ردان بكات له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا 2. ویلایەته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تیی باراك ئۆباما ڕایگه‌یاند كه ستراتیجی دهرەكیى ئه‌مه‌ریكا بریتی ده‌بێت له وه‌به‌رهێنانى دیبلۆماسی و ئابورى له ئۆقیانوسی هێمن كه ئه‌مه‌ش به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ ئه‌ژمار كرا بۆ چین به تایبه‌ت له‌و ناوچه‌یه‌ى كه به‌جێ هه‌ژموونى ئه‌و هەژمار ئه‌كرێت. هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى شۆڕشه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بی و جه‌نگى ناوخۆیی سوریا، ئه‌مه‌ریكا كارى كرد له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى قورسایی بوونى خۆی له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ ئۆقیانووسی هێمن. ئه‌مه‌ش بۆشاییه‌كى درووست كرد كه ئێران به كارئاسانیى سه‌رۆك ئۆباما هه‌وڵى پڕكردنه‌وه‌ى دا، هه‌روه‌ها ئه‌م كاره ده‌رفه‌تێكیش بوو بۆ ڕوسیا تا بگه‌ڕێته‌وه بۆسه‌ر گۆڕه‌پانى ڕووداوه‌كان له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. سه‌ربارى ده‌رفه‌ته ئابورى و بازرگانییه‌كان، سوریا بوو به‌و هۆكاره‌ى كه چین له ڕێگه‌یه‌وه كارى كرد بۆ هێشتنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له سوریا تا له سنوره‌كانى نزیك نه‌بێته‌وه له ئۆقیانوسی هێمن. به‌م شێوه‌یه سوریا بووه ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ى كه چین له ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵى به‌دی هێنانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ده‌دا. چین پێى وایه كه خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى و سوریا به تایبه‌تى شوێنێكى جێبایه‌خه له ڕووى ئابورى و ستراتیج و ئاسایشه‌وه.
ده‌ریاى باشوورى چین
له گه‌رمه‌ى سه‌رقاڵبوونى جیهانى ڕۆژئاوا به ڕووداوه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستەوە به گشتى و سوریا به تایبه‌تى، جه‌نگێكى سارد له ئۆقیانووسی هادى یاخود به تایبه‌تتر له ده‌ریاى باشوورى چین به‌ڕێوه ئه‌چێت كه لێكه‌وته‌كانى هیچی كه‌متر نییە له لێكه‌وته‌كانى جه‌نگى ناوخۆیی سوریا. له‌م ده‌ریایه‌دا كه ده‌كه‌وێته خۆرئاواى ئۆقیانووسی هێمنه‌وه و درێژ ده‌بێته‌وه له سنوورى سه‌نگافوره‌وه تا گهروووى تایوان و ڕووبه‌ره‌كه‌ى ده‌گاته 305 ملیۆن كیلۆمهرت چوارگۆشه. نزیك به 7 ملیار به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌گ، 900 تریلیۆن مه‌تر چوارگۆشه گازى سرووشتى هه‌یه سه‌ربارى بوونى سامانێكى زه‌به‌لاح له ماسی كه به ته‌نها ده‌توانێت سه‌دام ملیۆن كه‌س تێر بكات. چین پێداگرى ئه‌كات له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتى به‌شێكى زۆرى سنورى ده‌ریای چینی باشور به ڕێژه‌ى 80% كهبڕى بازرگانى ده‌ریایی تیایدا ده‌گاته پێنج ترلیۆن دۆلار و له ڕكابه‌رى دایه له‌گه‌ڵ برۆنی، مالیزیا، ڤێتنام و تایوان له‌سه‌ر هه‌مان پرس 3. زۆرترین جوڵه‌ى كاڵا و كه‌شتى له‌م ده‌ریایه‌دا ده‌كرێت و به شوێنى ڕكابه‌رى و به‌ركه‌وتنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى چین و ئه‌مه‌ریكا ئه‌ژمار ئه‌كرێت. چین له هه‌وڵى به‌رده‌وام دایه بۆ درووستكردنى دورگه له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانى ده‌ریاكه و ئه‌مه‌ش له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه دژایه‌تى ده‌كرێت و به‌وه تۆمه‌تبارى ده‌كات كه ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ى ئه‌و كارانه‌وه سنوورى ده‌ریایی و ئاسمانى خۆى له‌ناوچه‌كه به‌رفراونتر بكات 4.
ده‌ره‌نجام
بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ تێوه‌گلانى زیاتر له قه‌یرانه‌كانى سوریا و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و نهپهرژانى بۆ كشان به‌ره‌و ئۆقیانوسی هێمن، چین كارى كرد له‌سه‌ر به‌هێزكردنه‌وه‌ى سوریا و هاوكاریكردنى به‌ره‌ى دژ به ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، ئه‌وه‌ش كه هۆكار بوو بۆ سه‌رگرتنى ئه‌م پلانه، بوونى ترەمپ بوو به سه‌رۆككۆمارى ئه‌مه‌ریكا كه به پێچه‌وانه‌ى ئۆباماوه ده‌ستوه‌ردانى ڕاسته‌وخۆ ئه‌كات له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بۆ لێدانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ڕوسیا و ئێران له ناوچه‌كه‌دا. ده‌ره‌نجام چین ئه‌وه‌ى ویستوویه‌تى تا ئێستا به‌ده‌ستى هێناوه و سه‌ربارى سووده ئابوورى و بارزگانییهكانى له سوریا، توانى ئه‌مه‌ریكا زه‌مینگیر بكاته‌وه له سوریا تا ده‌ست و په‌نجه نه‌رم بكات له‌گه‌ڵ قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانى سوریا و ناوچه‌كه و دواجار زیاتر دوورى بخاته‌وه له درووستكردنى هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى چین له ئۆقیانووسی هێمندا.
سه‌رچاوه‌كان
- یورانبوتوكیفوف: ما هی ڕهانات الصین فی سوریا؟
- صابرین زه‌و: هل یمكن أن تكون الصین الفائز النهائی بالمعركهمن أجل سوریا؟
- ساشا العلو: الدور الصینی فی سوریا: الأسباب والدوافع
- بپینهاشتیوی: بحر الصین الجنوبی: الصراع البارد بین الصین والولایات المتحده

وێنەی نوسەر