كۆچبه‌ران
251 جار بینراوە 7/5/2018 03:17 PM

مالیزیا به‌له‌مێكى قاچاخ به‌ 131 كۆچبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كات



سنور ميديا _ هه‌ژار ته‌ها


ئاژانسى هه‌واڵى نیوزیلاند هێراڵد بڵاویكرده‌وه‌ پۆلیسى مالیزیا ده‌ستیگرتووه‌ به‌سه‌ر به‌له‌مێكى قاچاخى كۆچبه‌راندا كه‌ زیاتر له‌ 131 كۆچبه‌رى به‌ڕه‌گه‌ز سریلانكى هه‌ڵگرتووه‌ و به‌ نیاز بووه‌ به‌ره‌و ئوسترالیا و نیوزله‌ندا به‌ڕێبكه‌وێت.


به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئه‌و ئاژانسه‌، پۆلیسى مالیزیا پێنج هاوڵاتى ترى به‌گه‌ز مالیزى ده‌ستگیركردووه‌ به‌ تۆمه‌تى قاچاخچێتیكردن به‌و كۆچبه‌رانه‌وه‌.


به‌ ووته‌ى به‌رپرسێكى پۆلیسى مالیزیا، ئه‌و بانده‌ قاچاخچییه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى ساڵى ڕابردوه‌وه‌ چالاك بوون و په‌یوه‌ندیان هه‌بووه‌ له‌ناو ووڵاتانى ترى ئه‌و ناوچه‌یه‌دا له‌ناویشیاندا ئیندۆنیسیا و ئوسترالیا و سریلانكا و مالیزیا و نیوزله‌ندا.


له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ، وه‌زیرى ناوخۆى ئوسترالیا ، پیته‌ر داتن ، ڕایگه‌یاند به‌له‌مه‌كه‌ تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بووه‌ بگاته‌ نیوزله‌ندا و له‌ ئێستادا قاچاخچییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بازاڕێكى كۆچى قاچاخ بۆ ئه‌و ووڵاته‌ په‌یدا بكه‌ن و داواى له‌ پارتى كرێكارانى ئوسترالیا كرد كه‌ له‌ ئێستادا له‌ به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆنى ئه‌و ووڵاته‌یه‌ ، هیچ جۆره‌ پێشنیارێك له‌باره‌ى نیشته‌جێكردنى په‌نابه‌رانى كه‌مپه‌كان له‌ نیوزله‌ندا نه‌كه‌ن.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure