لاهور شێخ جه‌نگى
1760 جار بینراوە 29/4/2018 11:16 PM

لاهور شێخ جه‌نگى له‌كاتى خه‌م و خه‌فه‌ت گوێ له‌ گۆڕانى چ هونه‌رمه‌ندێك ده‌گرێت؟



سنور ميديا 

له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، لاهور شێخ جه‌نگی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی میللی ئارام شه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت و لاهور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت: "زۆر خۆشحاڵبووم كه‌ به‌ دیداری ئارام شه‌یدا شاد بووم، حه‌زم له‌ هه‌موو گۆرانییه‌كانییه‌تی و هه‌ركات شه‌وان له‌ ماڵه‌وه‌ خه‌م و خه‌فه‌ت دام ده‌گرێت گوێ ته‌ماشای كلیپێكی ده‌كه‌م و پێكه‌نینم دێت".

 

له‌ به‌رامبه‌ردا ئارام شه‌یدا سوپاسی ده‌كاتو ده‌ڵێت: "یاخوا مامه‌ شێخ هه‌ربمێنی بۆ كوردستان".

 

هونه‌رمه‌ندی میللی ئارام شه‌یدا، له‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌م جاره‌دا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، پشتیوانی خۆی بۆ لیستی 162ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ربڕیوه‌ و گۆرانی بۆ یه‌كێتی وتووه‌، له‌ كاتێكدا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا پشتیوانی لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure