كۆچبه‌ران |
209 جار بینراوە |
28/4/2018 01:19 PM |
|
ئیندۆنیسیا باندێكى قاچاخچى كۆچبه‌ران ده‌ستگیر ده‌كات
سنور ميديا _ ڕێبوار ته‌ها
ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌ى بى سى نیوز بڵاویكرده‌وه پۆلیسى ئیندۆنیسیا به هاوكارى پۆلیسى فیدراڵى ئوسترالیا باندێكى قاچاخچى كۆچبه‌رانیان ده‌ستگیركردوه كه هه‌وڵیانداوه به قاچاخ و به‌به‌له‌م ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر ببه‌ن بۆ ئوسترالیا.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئه‌و ئاژانسه، ئه‌و بانده هه‌وڵیانداوه كۆچبه‌رى به‌ڕه‌گه‌ز به‌نگلادیشى كه له مالیزیا كاریان كردووه به‌رن بۆ ئوسترالیا و وه‌ك په‌نابه‌رى به‌ڕه‌گه‌ز ڕۆهنگیاى موسوڵمان بیانناسێنن و پلانه‌كه‌ش وه‌ها بووه كه به به‌له‌مێكى ڕاوه‌ماسى ئه‌و كۆچبه‌رانه بگوازنه‌وه.
ده‌ستگیركردنى ئه‌و بانده له‌كاتێكدایه حكومه‌تى ئوسترالیا سیاسه‌تێكى زۆر توند له دژى كۆچبه‌رانى ده‌ریایى قاچاخ پیاده ده‌كات به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به قاچاخ و به‌به‌له‌م ڕوو له‌و ووڵاته بكات ، ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و ووڵاته ده‌كرێته‌وه كه لێوه‌ى چووه.
هاوکات ئاژانسى هەواڵى سترەیت تایمز بڵاویکردەوە لە ئۆپەراسیۆنێکى تردا هێزەکانى پۆلیسى ئیندۆنیسیا کاپتن و چوار کەسى تیمێکى بەلەمێکیان دەستگیرکردووە کە هەوڵیان داوە بە قاچاخ زیاتر لە 100 کۆچبەرى نایاسایى لە مالیزیاوە بگێڕنەوە بۆ ئیندۆنیسیا. پێشتریش ئەو بەلەمە بەهۆى نەمانى سووتەمەنییەوە لە دەریادا گیرى خواردووە لەلایەن هێزە دەریاییەکانى سەنغافوراوە دەستى بەسەردا گیراوە و ڕادەستى هێزە دەریاییەکانى ئیندۆنیسا کراوەتەوە.