سنور ميديا
203 جار بینراوە 24/4/2018 05:52 PM

50 په‌نابه‌رى تر كه‌مپه‌كانى دوورگه‌كان به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌جێ ده‌هێڵن



سنور ميديا _ هه‌ژار ته‌ها


ماڵپه‌رى هه‌واڵى گاردیان بڵاویكرده‌وه‌ پێشبینى ده‌كرێت 50 په‌نابه‌رى تر له‌ ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كى داهاتوودا له‌ كه‌مپه‌كانى دوورگه‌ى ناورۆ و پاپانیوگینیاوه‌ بگوازرێنه‌وه‌ بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.


به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئه‌و ماڵپه‌ره‌ ، هه‌تا ئێستا 230 په‌نابه‌ر ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌یان به‌جێ هێشتووه‌ و گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا.


گواستنه‌وه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ چوارچێوه‌ى ڕێكه‌وتێكدایه‌ له‌ نێوان حكومه‌تى ئوسترالیا و ئه‌مریكا كه‌ له‌ سه‌رده‌مى باراك ئۆبامادا ئیمزا كرا. ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ بۆ یه‌ك جاره‌ و نوێ ناكرێته‌وه‌.


په‌نابه‌رانى دوورگه‌ى ناورۆ و پاپانیویگینیا كه‌ به‌شێكیان به‌ ڕه‌گه‌ز كوردن ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن به‌ڵام ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و كه‌مپانه‌ كراون و هه‌رگیز له‌ ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.


سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌رى هه‌واڵى گاردیان

 

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure