سنور ميديا
677 جار بینراوە 18/4/2018 11:48 AM

وێنه‌ .. پلانداڕێژەرێكی هێرشەكانی ١١ی سپتەمبەری ئەمریكا لەدەستی یەپەگەدایە



سنور ميديا 

محەمەد زەیمار هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانی‌و یەكێك لە ئەندامانی گروپی پلاندانان بۆ ئەنجامدانی هێرشەكانی ١١ی سپتەمبەری ٢٠٠١ی ئەمریكا، لەدەستی شەڕڤانانی یەپەگەدایە.

 

ئاژانسی ANF بڵاویكردەوە، كە محەمەد حیدەر زەیمار بەڕەچەڵەك خەڵكی سوریایەو ماوەیەكی زۆرە لە میدیاكان و رایگشتی ئەڵمانیادا قسەی لەسەر دەكرێت.

 

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، كە زەیمار یەكێك بووە لەئەندامانی گروپی پلاناندان بۆ ئەنجامدانی هێرشەكەی ١١ی سپتەمبەری ٢٠٠١ بۆ سەر ئەمریكاو هاوڕێیەكی نزیكی محەمەد عەتا، پلانداڕێژەری سەرەكی هێرشەكەی ١١ی سپتەمبەر بوو.

 

زەیمار و محەمەد عەتا ئەندامی یەكەی قاعیدە بوون لەشاری هامبورگی ئەڵمانیاو زەیمار لە دوای هێرشەكانی ١١ی سپتەمبەر لەئەڵمانیا رایكردو دەزگای هەواڵگریی ئەڵمانیا دوای ماوەیەكی كورت لەشاری فاس لەوڵاتی مەغریب دۆزییەوە و بە هاوكاریی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا دەستگیریان كرد.

 

زەیمار هاوكات هاووڵاتی سوریاش بوو، لەبەر ئەوە لە ساڵی ٢٠٠٢دا ڕادەستی دەوڵەتی سوریا كرا و تاوەكو ساڵی ٢٠١٣ لەزینداندا بوو، دوای ئەوەی كە بەردرا چووە ڕیزی چەتەكانی داعشەوەو وێنەكانی پێشووی زەیماری لەناو قاعیدە و وێنەكانی زەیمار لەناو داعش لە بەردەم ئاڵای داعشدا لە ئینتەرنێت بڵاوكرابوویەوە.

 

رۆژنامەكان بڵاویان كردووەتەوە، زەیمار لەزیندانێكی باكووری سوریادایەو ئاماژەیان بەوەكردووە، سیاستمەدارانی ئەڵمانیا بەوە دڵخۆش نین، كە ئەو ئەندامانەی داعش لەلایەن یەپەگەوە دەستگیركراون، ئەوەش خراوەتەڕوو، تا ئێستا كەس نازانێت بارودۆخی زەیمار چۆنە، یان چۆن دەبێت.

 

94881842018_399.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure