سنور ميديا
2547 جار بینراوە 16/4/2018 08:34 PM

یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبان و ڕەمەزان دیاریكرا



 

سنور ميديا

گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كە یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبان ڕۆژی چوار شەممەیە و لای سوننەكان-یش سبەینێ‌ سێ‌ شەممە بە یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبان دیاری كراوە و بەو پێیەش 17ی مانگی داهاتوو یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانە.

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق، كە ئەمڕۆ بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ سێ‌ شەممە دەبێتە تەواوكەری مانگی ڕەجەب-ی كۆچی و ڕۆژی چوار شەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبان.

هاوكات بەپێی ڕۆژژمێری مەككە، كە لە هەرێمی كوردستان-یش پەیڕەو كراوە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە 17ی نیسان دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبان.

بەپێی بەیاننامەكەی سیستانی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەكەوێتە ڕۆژی 18ی مانگی ئایاری داهاتوو (مانگی 5)، بەڵام بەپێی ڕۆژمێرەكەی مەككە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەكەوێتە ڕۆژی 17ی ئایاری داهاتوو.

ساڵانە بۆ بڕیاردان لە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لە وڵاتانی ئیسلامی و هەرێمی كوردستان-یش لیژنەی بینینی مانگ دادەنیشن بۆ بینینی مانگ و بڕیاردان لەدیاریكردنی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان، چونكە مانگی عەرەبی (هیجری) پشت بە بینینی مانگ دەبەستێت.

هاوكات ڕۆژنامەی (عوكاز)ی سعودی ڕایگەیاندووە، كە ئەمڕۆ 30ی ڕەجەب بووە و سبەینێ یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبان-ە.


زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure