پارتى
905 جار بینراوە 16/4/2018 03:31 PM

پارتى له‌كوێ وه‌ ده‌ست به‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كات؟



سنور ميديا 

پارتی دیموكراتی كوردستان بەئامادەبوونی نێچیرڤان نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتەكە لەهەولێرو لەمەراسیمێكی تایبەت دەست بەبانگەشەی هەڵبژاردن دەكات.


لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەژێر درووشمی "دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان"، ئەمڕۆ دوو شەممە دەست بەبانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكات، كە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا بەڕێوە بچێت.

 

كاوان ئیسماعیل، كاندیدی ژمارە یەكی لیستی پارتی و سەرۆكی لیستی ئەو حیزبە لە سنووری پارێزگای هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتەكەی وتی: "بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رێوڕەسمێكی تایبەت بۆ دەستپێكردنی بانگەشەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت‌و تێیدا كاندیدانی پارتی دەناسێندرێن ‌و پەیام و بەرنامەی پارتییش ئاشكرادەكرێت".

 

ناوبراو وتیشتی "لەو مەراسیمەدا، كە بە فەرمی پارتی بانگەشە دەستپێدەكات، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، ئامادە دەبێت".

 

ئەمە لەكاتێكدایە، بانگەشەكانی پێشتری پارتی دیموكرات، لەهەڵبژاردنەكانی رابردوو بەئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتەكە دەستپێدەكرا، بەڵام ناوبراو ماوەیەكە لەگۆڕەپانی سیاسی بێدەنگی هەڵبژاردووەو بەم پێیەش بێت بە بێدەنگی دەمێنێتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure