عه‌بادى
301 جار بینراوە 15/4/2018 05:37 PM

عەبادی هەڕەشە لەم کەسانە دەكات



سنور ميديا 

سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژە بۆئەوەدەکات عیراق پێویستی بە شۆڕشێك هەیە بۆ پاراستنی سامانی گشتی و ئاماژەی بەوەشدا هەزاران دۆسیەی گەندەڵی كراونەتەوە و رەوانەی لێكۆڵینەوە كراون.

 

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە میانی وتارێكی لە چالاكییەكی تایبەت بە گەندەڵی لە بەغدا وتی"نەماندەتوانی بەسەر داعشدا سەركەوین ئەگەر دژ بە گەندەڵی نەجەنگاینایە".

 

عەبادی جەختی لەوەشكردەوە"دابەشنەكردنی سەروەت و سامان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە، گەندەڵییە و ناكرێت ژمارەیەكی كەم لەسەر حسابی زۆرینە هەموو سامانی وڵات بخەنە ژێر چنگی خۆیانەوە. هەربۆیە سورن لەسەر پاراستنی سامانی گشتی".

 

هەروەها روونیشیكردەوە"عیراق پێویستی بە شۆڕشێكە بۆ پاراستنی سامانی گشتی و بەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی".

 

راشیگەیاند"ناتوانرێت بە رێگا كلاسیكییەكان شەڕی گەندەڵی بكرێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure