تره‌مپ
188 جار بینراوە 14/4/2018 04:10 PM

ترامپ په‌يامى كۆتايى له‌سه‌ر هێرشى وڵاته‌كه‌ى بۆسه‌ر سوريا ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، هیرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ر سوریا به‌سه‌ركه‌وتووی كۆتایهاتووه‌".

 

له‌تویتێكدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، "هێرشه‌كه‌مان به‌بێ هیچ كه‌موكوڕییه‌ك كۆتایهات، سوپاس بۆ دانایی‌و هێزی سه‌ربازی فه‌ره‌نسا‌و به‌ریتانیا".

 

هه‌ر له‌تویته‌كه‌یدا تره‌مپ ده‌ڵێت :"ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ له‌مه‌ی ئێستا باشتر نیه‌ كه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌، ئێمه‌ ئه‌ركه‌كه‌مان جێبه‌جێكرد".

 

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا‌و به‌ریتانیا هێرشی موشه‌كیان كرده‌ سه‌ر چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، كه‌ به‌وته‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌و هێرشانه‌دا زیاتر له‌ 100 موشه‌ك به‌كارهاتوون، كه‌ توانراوه‌ ژێرخانی چه‌كی كیمیایی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د خاپور بكرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure