سنور ميديا
223 جار بینراوە 14/4/2018 03:22 PM

ئوسترالیا پشتگرى دارایى هه‌زاران په‌ناخواز ده‌بڕێت



سنور ميديا _ هه‌ژار ته‌ها


میدیاكانى ئوسترالیا بڵاویانكرده‌وه‌ ئوسترالیا له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ بڕینى پشتگیرییه‌ داراییه‌كانى بۆ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ى كه‌ هێشتا كه‌یسه‌كانیان له‌و ووڵاته‌ یه‌كلایى نه‌كراوه‌ته‌وه‌.


به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ماڵپه‌رى هه‌واڵى وه‌رڵد سۆشیالیست ، ئه‌و بڕیاره‌ 12 هه‌زار و 500 په‌ناخواز ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا مۆڵه‌تى مانه‌وه‌ى كاتییان له‌ ئوسترالیا هه‌یه‌ و زۆرجاریش به‌هۆى نه‌بوونى مۆڵه‌تى مانه‌وه‌ى درێژخایه‌نه‌وه‌ ڕێگریان لێكراوه‌ به‌وه‌ى كه‌ مافى كاركردنیشیان له‌و ووڵاته‌ نه‌بێت.


داكۆكیكران له‌ مافى په‌نابه‌ران ئه‌م هه‌نگاوه‌ى حكومه‌تى ئێستاى ئوسترالیا به‌ هه‌نگاوێكى دڵڕه‌قانه‌ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن كه‌ به‌ ووته‌ى ئه‌وان هه‌نگاوێكه‌ بۆ ناچاركردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و په‌ناخوازانه‌یه‌ بۆ ووڵاته‌كانیان.


ئه‌م هه‌نگاوه‌ى حكومه‌تى ئوسترالیا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تى ئوسترالیا به‌رده‌وامیشه‌ له‌ پیاده‌كردنى ڕێوشوێنه‌ تونده‌كانى له‌ به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانى ده‌ریایى قاچاخ و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و ووڵاته‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ لێوه‌ى چووه‌.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure