قاسم سلێمانى
1118 جار بینراوە 14/4/2018 01:17 PM

بەوێنە..كاردانەوەی قاسم سولەیمانی لەسەر هێرشەكانی ئەمریكا بۆسەر سوریا



سنور ميديا 

قاسم سولەیمانی لەبەرانبەر هێرشەكانی ئەمریكا بۆسەر سوریا وێنەیەكی لە ئینستاگرامی خۆی بڵاوكردەوەو لەسەری نووسیوە هەرجۆرە هەوڵ‌و كۆششێك لە رێگەی خودا هاوتای جیهادە لە پێناوی خودا.


ئاژانسی (ئەفكار نیوز) بڵاویكردەوە، لاپەڕەی تایبەتی قاسم سولەیمانی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لەبەرانبەر هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر سوریا وێنەیەكی بڵاوكردوەتەوەو لەسەری نووسیوە، لە نوسینگەی یەكتاپەرستی هەر شتێك بەها و تایبەتمەندی هەبێت ئەوەیە كە لە پێناوی خودادا بەختی بكەیت.


نوسیویشێتی، هەر تەمەنێك كە بۆ خودا خەرج بكرێت، هەر كارێك بۆ خودا بكرێت، هەر داراییەك بۆ خودا بە خەرج بدرێت، یان هەر شتێك كە لە پێناوی خودادا خەرج بكرێت، لە داهاتوودا بەها و پاداشتێكی زیاتری هەیە، لەبەرئەوە هەر شتێك لە پێناوی خودادا بێت جیهادە.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 14ی نیسانی 2018، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەستپێكردنی، هێرشە سەربازیییەكانی بۆ سەر بنكە سەربازیەكانی سوریا  بە هەماهەنگی فەرەنسا و بەریتانیا راگەیاند. 


ترەمپ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو هێرشە سەربازییەكانیان بۆ سەر شاری دیمەشق دەستپێكردووە و هێرشەكانیان ورد و دیاریكراو دەبن بۆ سەر  تەواوی بنكە سەربازیەكانی ئەو وڵاتە. 


زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure