سنور ميديا
207 جار بینراوە 14/4/2018 12:49 PM

ئەمریکا و فەڕەنسا کۆتایی هێرشەکانیان لە سوریا ڕاگەیاند



سنور ميديا 

سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا کۆتایی هێرشەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر سوریا ڕاگەیاند.

 

جۆزێف دانفۆرد سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا وتی، هیچ پلانێکی تریان بۆ هێرشی سەربازی تر لە سوریا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر ڕوسیایان لە هێرشەکە ئاگادار نەکردووەتەوە، بەڵام ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەوپەڕی هەوڵیانداوە، هێزەکانی ڕوسیا لە سوریا نەکرێنە ئامانج.

 

ڕاشیگەیاند، یەکەم هێرشیان بۆ سەر سەنتەری توێژینەوەی زانستی بووە لە دیمەشق، کە بەشداربووە لە بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی و پەرەپێدانی.

 

هێرشی دووەمیش کراوەتە سەر گەنجینەیەکی هەڵگرتنی چەکی کیمیایی لە حیمس، لێدانی سێهەمیش بۆ سەر بنکەیەکی هەڵگرتنی کەرەستەکانی چەکی کیمیایی بووە.

 

دانفۆرد باسی لەوەشکردووە، لەو هێرشانەدا ژێرخانی ئابووری بۆ ئامادەکردنەوەی چەکی کیمیایی لە سوریا لەناوبراوە.

 

بەهەمانشێوە ژان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆتایی هێرشەکەی ڕاگەیاند و وتی، تەواوی فڕۆکەکانیان گەڕاونەتەوە بنکەکانی خۆیان، بەڵام هەرکات پێویست بکات ئامادەی هێرشکردنن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure