ئیمانوێل ماكرۆن و پۆتين
406 جار بینراوە 13/4/2018 08:26 PM

ڤلادیمێر پۆتن هۆشداری توند بە ئیمانوێل ماكرۆن دەدات



سنور ميديا 

ڤلادیمێر پۆتن هۆشداری توند بە ئیمانوێل ماكرۆن دەدات، لەراگەیەنراوێكیدا كۆشكی كرملین ئاشكرایدەكات سەرۆكی روسیا فەرەنسای لەئەنجامدانی هەر هێرشێكی لەناو خاكی سوریا ئاگادار كردوەتەوە، هۆشدارییەكەی پۆتن دوای ئەوە دێت كە فەرەنسا رایگەیاندوە لەكاتی خۆیدا بریار لەسەر هێرشكردن دەدەن.

 

راگەیەنراوێكی كۆشكی كرملین ئاشكرایدەكات، ڤلادیمێر پۆتن، سەرۆكی روسیا هۆشداری توندی داوە بە ئیمانوێل ماكرون، سەرۆكی فەرەنسا، بەوەی ئەگەر شانبەشانی ئەمریكاو بەریتانیا هێرش بكاتە سەر حكومەتی سوریا بەسەرۆكایەتی بەشار ئەسەد. روسیا ئاماژە بەوە دەكات بابەتی بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی شانۆگەرییە‌و تیمەكانی پشكنین تا ئێستاش هیچ ئاماژەیەكیان نەدۆزیوەتەوە كە بیسەلمێنێت چەكی كیمیاوی لە "دۆما" بەكار هێنراوە.

 

پێشتر سەرۆكی فەرەنسا لەبارەی ئەنجامدانی هێرشی كیمیاوی لەلایەن رژێمەكەی بەشار ئەسەد رایگەیاند فەرەنسا لەكاتی خۆیدا بریار لەسەر ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر حكومەتی سوریا دەدات، ئاماژە بەوەش دەكات بەڵگەیان لایە كە دەیسەلمێنێت حكومەتەكەی بەشار ئەسەد دژی هاوڵاتیانی مەدەنی چەكی كیمیاوی بەكار هێناوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure