يه‌كێتى |
2098 جار بینراوە |
12/4/2018 12:52 PM |
|
یه‌كێتى مێژوو دوباره ده‌كاته‌وه
وه‌رزێكى تر‌ى هه‌ڵوه‌رین ده‌ستپێ ده‌كاته‌وه
سنور میدیا؛ ڕاپۆرتى بنكۆڵكارى
به‌پێى ڕاپرسیه‌كان یه‌كێتى له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵه‌ح دا ده‌نگه‌كانیان نیوه به‌نیوه به‌شده‌كه‌ن, یه‌كێتیش هه‌ڵمه‌تێكى تر‌ى پاكسازى لهڕێزهكانیدا دهسپێى كردوه كه به‌وه‌رزى هه‌ڵوه‌ڕین وه‌سف ده‌كرێت, پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌مجاره‌ش سه‌فین له‌بن نایه‌ت...؟
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى سێ كه‌سى له‌لایه‌ن مه‌كته‌بى سیاسى یه‌وه پێكهێناوه كه پێكدین له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه ئه‌وانیش حاكم قادر و ئه‌رسه‌لان بایز و عومه‌ر فهتاحن ,ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستى سزادان و ده‌ركردنى ئه‌و به‌رپرس و كادیر و ئه‌ندامانه‌ى كهبهئاشكرا كار بۆ لیسته‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵه‌ح ده‌كه‌ن.
پێشتریش له‌سه‌ر زارى مه‌لا به‌خیتار و چه‌ند به‌رپرسێكى تر‌ى یه‌كێتیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى سزادانى ئه‌و یه‌كێتیانه كرا كه كار بۆ به‌رهه‌م ساڵه‌ح و قه‌واره سیاسیه‌كه‌ى ده‌كه‌ن, هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ش كراوه هه‌ر یه‌كێتیه‌ك بانگه‌شه بۆ ئه‌و قه‌واره‌یه بكات لهڕێزهكانى یه‌كێتى ده‌رده‌كرێت و ئه‌و موڵك و ماڵه‌ى یه‌كێتیش كه له‌لایه‌تى لێى ده‌سه‌نرێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته چاوه‌ڕوانكراوه‌ى یه‌كێتیدا كه دژى لایه‌نگرانى به‌رهه‌م ساڵه‌ح ده‌ستى پێ كردوه تا ئێستا ڕوون نیه ئه‌و قه‌واره‌یه چاره‌نوسى ئه‌و ده‌ركراوانه چ لێ ده‌كات, ته‌نها له‌سه‌ر زارى دكتۆر رێبوار وته‌بێژى قه‌واره‌كه ئه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوه "بابەتێک بەناوی وەرگرتن نییە، داوا دەکەین لەناو حزبەکانی دیکە خۆیان بۆ باشترکردنی ئەم وڵاتە ئامادە بکەن"
توندبونهوهى یه‌كێتى لهكرتنهبهرى ئه‌و ڕێ‌و شوینانه دواى ئه‌وه دێیت, واده‌ى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك بوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ دانانى كوڕێكى كۆسره‌ت ڕه‌سول یش دا به‌لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى سێ هه‌ولێر, یه‌كێتى ترسى ئه‌وه‌ى لێى نیشتوه كه ئه‌و كاره بۆ خۆ ئاماده كردنى هه‌ولێر بێت بۆ ئه‌وه‌ى كار بۆ قه‌واره‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵه‌ح بكه‌ن.
به جێ به‌جێ كردنى ڕێ‌و شوینى ده‌ركردن و نانبڕین و سزاى سیاسى و توندوتیژى نواندان دژى ئه‌و كه‌س و گروپ و قه‌وارانه‌ى له‌یه‌كێتى جیاده‌بنه‌وه مێژوویه‌كى دورودرێژى هه‌یه و سه‌ره‌تا له‌دروستكردنى ئاش و دواتریش وه‌كو لیستى گۆڕان دهستو په‌نجه‌ى نه‌رم كردوه, ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه یه‌كێتى نیشتیمانى هه‌رگیز قه‌ناعه‌تى به‌وه نه‌بوه كێشه و قه‌یرانه‌كان له‌ناوخۆیه‌وه دروست ده‌بن و بۆیه له‌تى تێده‌كه‌وێت, به‌ڵكو پێوابوه دوژمنه‌كانى ده‌ره‌وه ئه‌وانه‌ى بیروڕاى جیاوازیان له‌گه‌ڵى هه‌یه هۆكارى سه‌ره‌كى له‌تبون و به‌ره‌و ڕوخانى ده‌به‌ن..
پرسیاره‌كه گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه, یه‌كێتى هه‌ڵمه‌تێكى تر‌ى پاكسازى ده‌ستپێكردوه, وه‌كو شاره‌زیان ده‌ڵین پێده‌چێ یه‌كێتى له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵه‌ح دا ده‌نگه‌كان بكه‌ن به‌نیوه و وهزرێكى تر‌ى هه‌ڵوه‌رین دهسپێى بكاته‌وه, ئایا ئه‌م جاره‌یان سه‌فین له‌بن نایه‌ت یان له‌رزه و درزێكى گه‌وره‌ترى تێ ده‌كه‌وێت..؟
كاروخ عومه‌ر؛ سه‌رنوسه‌رى سنور میدیا