يوسف محه‌مه‌د
4765 جار بینراوە 11/4/2018 11:22 AM

گۆڕان ده‌توانێت ئه‌سپه‌ كه‌وتووه‌كه‌ى ڕاست بكاته‌وه‌..؟



سنور ميديا  _ ڕاپۆرتى بنكۆڵكارى

ئه‌وه‌ى تا ئێستا له‌سه‌ر دكتۆر یوسف و خه‌ونى گۆرینى سیستم بۆ په‌رله‌مانى نه‌تزانیوه‌ لێره‌وه‌ بیزانه‌, ئه‌و پیاوه‌ى دواى مسۆگه‌ر كردنى پشتیوانى سه‌رجه‌م كۆنسڵخانه‌كان نه‌یتوانى بۆ هه‌ولیر بگه‌ڕیته‌وه‌, ئه‌مجاره‌یان ده‌یه‌وێت به‌ره‌و به‌غدا بچێت...َ

 

تیژبینى نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ئاینده‌ و ڕوادوه‌ سیاسیه‌كانى هه‌رێم واى كردبو دواى كۆتاێهاتنى حه‌ڤده‌ى شوبات به‌ته‌واوه‌تى خۆى بۆ پرسێكى سه‌ره‌كى ته‌رخانبكات, ده‌یویست هه‌ر چۆنێك بوه‌ به‌ئاكامێكه‌وه‌ لێى ده‌ربچێت و سیستمى سه‌رۆكایه‌تى كۆتایى پێ بێنیت و په‌رله‌مانیى له‌شوێنى بچه‌سپێى, شاره‌زایان ئه‌م خه‌ونه‌ى ڕێكخه‌رى پێشووى گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گیڕنه‌وه‌, ئه‌و باش له‌وه‌ تێگه‌یشتوه‌ ڕێكه‌وتنامه‌ى ستراتیژى یه‌كێتى و پارتى به‌جۆرێك یه‌كێتى كه‌نفتكردبوو سیستمى حوكمڕانى وڵاتیشى به‌دواى خۆى دا توشى گانگرین كردوه‌ و له‌دوا ساته‌كانى پێش نه‌خۆشیكه‌وتنیشى دا تاڵه‌بانیش هه‌ستى به‌و مه‌ترسیه‌ گه‌وره‌یه‌ كردبوو, بۆئه‌وه‌ى ده‌ستكارى ئیفلیجى حوكمڕانى هه‌رێم بكرێت ده‌بێت به‌سته‌ڵه‌كى دابه‌شكارى حیزبى بتوێنرێته‌وه‌, ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌چه‌سپاندنى سیستمى په‌رله‌مانى دێته‌ دیى, مسته‌فا به‌قوڵى ڕۆچوبوه‌ نێو ده‌مارى سیاسى پارتیدا و ئه‌وه‌ى ده‌زانى بۆچى پارتى گڕى تێ به‌رده‌بێت كه‌ باسى ئه‌و گۆڕانكاریه‌ بكرێت..؟ ده‌یزانى پشكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كه‌ پارتى له‌ پشكه‌كانى تر ده‌ریهێنابوو كاتێك له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا پۆسته‌كانى به‌ش ده‌كرد ئه‌وا چاره‌نوسى ئه‌و پۆسته‌ ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و ئه‌ویش وه‌كو پۆسته‌كانى تر, سه‌رۆكى په‌رله‌مان, سه‌رۆكى وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و ئه‌نجومه‌نیى دادوه‌ریش ده‌بێت دابه‌ش بكرێن, واتا گه‌ر پارتى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى به‌ربكه‌وێت, ئه‌وكات ده‌بێت حیزبى دووه‌م سه‌رۆكى په‌رله‌مان یان ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى به‌ربكه‌وێت, دواتریش كه‌ ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ تێكچو ئه‌وكات به‌ئاسانى ده‌توانرێت چه‌ك و پاره‌ و په‌یوه‌ندى و سامانى سرۆشتیش له‌ده‌ستى یه‌كێتى و پارتى ده‌ربهێندرێت.. .

 

هه‌نگاوه‌كان به‌و ئاقاره‌دا به‌رده‌وامیان وه‌رگرت ڕێكه‌وتنى ده‌باشان له‌ئه‌یلولى 2012 دا چرۆى كرد, نه‌خۆشكه‌وتنى تاڵه‌بانى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى گه‌ڕانده‌وه‌ ئاغۆش, به‌ڵام خه‌ونه‌كان بوونه‌ پلان, نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌ڕا كه‌سێكى ئازا و به‌سه‌لیقه‌ و متمانه‌پێكراو و به‌ئیراده‌ى و خاوه‌ن بڕوانامه‌ بدۆزێته‌وه‌ و خه‌ونه‌كه‌ى پێ ڕابسپیڕیت, كه‌ دكتۆر یوسف بوو به‌سه‌رۆكى په‌رله‌مان و وه‌ك به‌شێك له‌جێى به‌جێ كردنى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى ده‌باشان فراكسیۆنى یه‌كێتیش وه‌ك چه‌ند فراكسیۆنێكى تر به‌ڵام به‌ قه‌له‌قییه‌وه‌ پرۆژه‌ یاسایى بۆ هه‌موار كردنى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم پێشكه‌ش كرد و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كرا, نۆزده‌ى ئاب كه‌ ڕۆژه‌ یه‌كلا كه‌ره‌وه‌كه‌ بو بۆ ئه‌و پیاوه‌ى خه‌ونه‌كان به‌ڕێگه‌یه‌كى شه‌رعى و یاسایى به‌دێبهێنت زۆر شتى هه‌ڵگیڕایه‌وه‌, هه‌ڵویستى چه‌ند حزبێك و هه‌میش ئیراده‌ و كاركرده‌یى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌كه‌ى ئه‌زمۆنكرد, له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ده‌بێت, كه‌ پارتى هه‌ستێكى خه‌مناك و ترسناك ده‌كات وا خه‌ریكه‌ فه‌رشى سیاسه‌ت له‌عه‌رشى نازو نیعمه‌تیدا له‌ژیرى ده‌هینرێته‌ ده‌ره‌وه‌ و ورده‌ ورده‌ پلانه‌كانى داده‌ڕێژیت و ژه‌هرى تۆڵه‌ى ده‌خاته‌ نوكى زمانى, نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێكى شاره‌زا دا كۆده‌بێته‌وه‌, ده‌پرسێت ئایا پارتى به‌ چ میكانیزمێك ده‌توانێت ڕێگرى له‌و كاره‌یان بكات..؟ زۆربه‌یان گه‌شبینن ده‌بن و ده‌ڵین پارتى هه‌ر كارێكى ناڕه‌وا بكات ئه‌وان ده‌توانن به‌یاسا و ڕێگه‌ى په‌رله‌مانى ڕێگرى لێ بكه‌ن...پاش كشو ماتێه‌ك دواى وه‌رگرتنى هه‌موو ته‌رح و وه‌ڵامه‌كان, به‌ده‌م دوكه‌ڵ كردنى جگه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ نه‌وشیرَوان مسته‌فا ده‌لێت ئه‌ى ئه‌گه‌ر پارتى په‌لامارى په‌رله‌مانى دا, هه‌موان واقیان وڕده‌مێنێت و بێده‌نگى لێ ده‌كه‌ن..

 

عاقیبىه‌ته‌كان به‌خێر ناشكێنه‌وه‌, جارێكى تر پارتى په‌نا ده‌باته‌ به‌ر كوده‌تا و له‌پردێ به‌دكتۆر یوسف, پیاوى هه‌ڵگرى خه‌ونه‌كه‌ یه‌ ڕێگه‌ نادات بچێته‌وه‌ ناو هه‌ولێر, ئه‌و كاره‌ى پارتى كه‌ بێ شه‌ریك و خه‌ریك ئه‌نجامینه‌دا ده‌نگدانه‌وه‌ى خراپى بۆ سه‌ر هه‌یبه‌تى سیاسى و سه‌روه‌رى هه‌رێم ده‌شكێته‌وه‌, ڕوداوه‌كه‌ى پارتى چه‌نده‌ قێزه‌ون بێت, وه‌ڵام و به‌دیله‌كان بێ ئومێد تر ده‌بن, ئه‌مه‌شه‌ وا له‌نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات دوا نه‌خشه‌ى ژیانى سیاسى خۆى كه‌ زۆر بڕواشى پێ نه‌بو له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا بكێشیت و ڕێكه‌وتنه‌ سیاسیه‌كه‌یان مۆر بكه‌ن, دواى بێ ئاكام بونى ئه‌وه‌ش, چه‌ند جارێك كۆبونه‌وه‌ى سیاسى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى دكتۆر یوسف ده‌كرێت به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكیان نابێت و ته‌نها كاته‌كان به‌سه‌ر ده‌چن و كێشه‌ و قه‌یران و برسێتى خه‌ڵكیش ده‌گاته‌ ڕاده‌یه‌كى مه‌ترسیدار..
ناڕه‌زایه‌تیه‌كان تا بێت گه‌وره‌ترده‌بن, زۆربه‌ى چین و توێژه‌كان دواى گرتنه‌به‌رى هه‌مو ڕێو شوێنیكى مه‌ده‌نى بۆ كارا كردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌گه‌نه‌ ئه‌و بڕوایه‌ى په‌رله‌مان بارو قورسى و گرانى و بندیوارێك نه‌بێت چیتر نیه‌, ئه‌مه‌ به‌رنامه‌ى یه‌كێتى و پارتى بوون په‌رله‌مان بكه‌نه‌ ئه‌و دیمه‌نه‌ قێزه‌وه‌نه‌ له‌زیهینه‌تى تاكى كوردیدا.

 

به‌ڵام ته‌نها شتێك له‌په‌نهاندا ماوه‌ته‌وه‌ و ناكرێت له‌وه‌ زیاتر بشاردرێته‌وه‌ و باس نه‌كرێت وه‌ك چۆن كه‌سیى به‌ویژان ,قه‌ڵه‌م له‌تاوانه‌كانى پارتى ناپارێزت و مێژووش ده‌ینوسیته‌وه‌, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ڕۆڵى دكتۆر یوسف چى بوه‌؟ بۆچى سوور نه‌بو له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ هه‌ولێر؟ به‌ته‌نها ڕێگرییه‌ك ئیدى ته‌ركى هه‌ولیرَى كرد؟ گه‌ر ئه‌وه‌شى نه‌كرد بۆچى داواى كۆبونه‌وه‌ى نائاسایى نه‌كرد له‌شارێكى ترى هه‌رێم به‌پێى په‌یڕه‌و ڕێگه‌ى پیدراوه‌..؟


چه‌ند ڕوادوێك پێمان ده‌لێت ته‌نها سه‌نگدڵى پارتى و باغێتى سته‌مه‌كه‌ى واى نه‌كردوه‌ تاوانه‌كانى بۆ بچێته‌ سه‌ر, به‌ڵكو ئیراده‌ و ترس و نه‌بونى پلانى كێ به‌ركێكارانیشى هۆكارێك بوون, به‌پێى چه‌ند زانیاریه‌ك, له‌چركه‌ساتى گفتوگۆكانى كارا كردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان , یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌ دیاره‌كان به‌وه‌ ناسراوه‌ خاوه‌ن په‌یوه‌ندیه‌كى نێو ده‌وڵه‌تى فراوانه‌ به‌دكتۆر یوسف ده‌لێت تۆ بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆ هه‌ولیرَ من زه‌مانه‌تى پشتیوانى سه‌رجه‌م كونسڵخانه‌ى وڵاتانت بۆ مسۆگه‌ر ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بچیته‌ سه‌ر كاره‌كه‌ت و كۆبونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانیش ده‌ستپێبكه‌یته‌وه‌؟ به‌ڵام ڕه‌تى ده‌كاته‌وه‌ و به‌وه‌ش ڕه‌زامه‌ند نابێت.
ته‌نانه‌ت زانیاریه‌ك ئه‌وه‌ش ده‌گیڕیته‌وه‌ له‌سه‌ر و به‌ندى پێش په‌كخستنى په‌رله‌مان دا ڕۆژیك له‌گه‌ڵ هاوڕییه‌كى دا بۆ پرسه‌یه‌ك به‌ره‌و هه‌ریر و نازه‌نین ده‌ڕوات, له‌ڕێگه‌ ترسێكى زۆر دایده‌گرێت پارتى په‌لامارى بدات, كه‌ ده‌گاته‌ سنورى هێزه‌كانى یه‌كێتى وه‌كو ده‌گیڕنه‌وه‌ ئاهێكى وه‌به‌ردا دێت و ڕه‌نگى ئاسایى ده‌بێته‌وه‌.

 

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌ش دا به‌پێى زانیاریه‌كى پشت ڕاست نه‌كراوه‌, گوایه‌ كونسڵگه‌رى ئه‌مریكاش له‌هه‌ولێر پێى وتوه‌ وه‌ره‌ دیگه‌ڵه‌ من تا ناو هه‌ولیر له‌گه‌ڵتتدا دێم به‌ڵام ئه‌وه‌شى ڕه‌تكردۆته‌وه‌...

 

پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌, ئه‌سپه‌كه‌ كه‌ووتو نه‌گه‌شته‌ دوا كاروان و خه‌تى خۆى , خه‌ونه‌كه‌ش ته‌نها له‌ مه‌غزدا مایه‌وه‌, ئایا له‌م تاوه‌یان دا ده‌یانه‌وێ بینێنرنه‌ به‌غدا, به‌ خه‌لیفه‌تێكى ئیخوانى كوردى سوننى یه‌وه‌ له‌نێو مه‌عمه‌عه‌ى شیعه‌گه‌رایى و مه‌رجه‌عیه‌ت و پیلانى وڵاتان و دابه‌ش بونى سوننه‌ وتێكچوونى هاوسه‌نگى سیاسى كورد و هه‌زارو یه‌ك ده‌رد و ئافاتى ترى سیاسى ناوخۆ ه‌وه‌ ده‌بێت بگاته‌ كوێ..؟ تۆ بلێت ئه‌مجاره‌شیان به‌له‌نگیه‌وه‌ بگه‌ڕیته‌وه‌ یان خه‌ونه‌كه‌ بگه‌ێه‌نیت؟


له‌تاوى یه‌كه‌م دا گۆڕان نه‌یتوانى ئه‌سپه‌كه‌ى ڕاستبكاته‌وه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌لێن سه‌ربه‌رز لێ ده‌رچون, خۆیشى نه‌یتوانى هیچ شتێك بكات یان به‌خوێنى خۆى مێژوو ئازاد بكات و به‌رده‌وام ترسى له‌په‌لاماردان و كوشتنى هه‌بوه‌, ده‌بێت له‌دونیایه‌كى جیاوازتر كه‌ به‌غدایه‌ دكتۆر یوسف ئه‌مجاره‌یان خه‌ونى میله‌تێك له‌كۆێدا به‌گیر بهێنیت..؟

 

ڕاپۆرتى بنكۆڵكارى؛  كاروخ عومه‌ر ؛ سه‌رنووسه‌رى سنور ميديا 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure