سنور ميديا
482 جار بینراوە 5/4/2018 01:24 AM

به‌هۆى نه‌بوونى به‌ڵگه‌نامه‌وه‌ ، به‌شێك له‌ په‌ناخوازانى كورد دیپۆرت ناكرێنه‌وه‌ ... ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى مافى په‌نابه‌رێتى كاتییان هه‌یه‌ له‌ كێشه‌دان



سنور ميديا _ هه‌ژار ته‌ها 

ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ژماره‌ى ئه‌و په‌ناخوازانه‌ى كه‌ كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام خاوه‌نى هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك نین بۆ ئه‌وه‌ى دیپۆرتى ووڵاتێك بكرێنه‌وه‌،ڕوو له‌ زیادبوون بووه‌ له‌ ساڵى 2017 دا.


به‌گوێره‌ى ئاماره‌ فه‌رمییه‌كانى ئه‌و ووڵاته‌ ، نزیكه‌ى 65 هه‌زار په‌ناخوازى له‌و جۆره‌ هه‌ن كه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌توانراوه‌ دیپۆرت بكرێنه‌وه‌ ، مافى په‌نابه‌رێتى كاتییان وه‌رگرتووه‌ له‌ ساڵى 2017 دا.
ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ شوناسى 3 هه‌زار و 800 په‌ناخوازیش له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا به‌ " ناڕوون" له‌ قه‌ڵه‌م دراون كه‌ به‌شێكیان كورد و فه‌له‌ستینین كه‌ به‌هۆى نه‌بوونى ده‌وڵه‌تێك و به‌ڵگه‌نامه‌وه‌ ناتوانرێت دیپۆرت بكرێنه‌وه‌.


هاوكات ، حكومه‌تى ئوسترالیاش پلانى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ كه‌ له‌ مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵه‌وه‌ پشتگیرییه‌ داراییه‌كانى بۆ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ ببڕێت كه‌ مافى په‌نابه‌رێتى كاتییان هه‌یه‌ له‌و ووڵاته‌ كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار كه‌س ده‌بێت. وته‌بێژێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئوسترالیاش ده‌ڵێت ئه‌و په‌ناخوازانه‌ پێشبینى ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت كه‌ خۆیان كار بكه‌ن و خۆیان بژێنن له‌و ووڵاته‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ى مۆڵه‌تێكى ترى مانه‌وه‌یان ده‌درێتێ یان ئه‌و ووڵاته‌ به‌جێده‌هێڵن.


سه‌رچاوه‌ : ڕۆیته‌رز ، گاردیان

 

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure