سنور ميديا |
1606 جار بینراوە |
3/4/2018 03:58 PM |
|
به‌شه‌و پشتیوان و به‌ڕۆژ پشت شكان
مێژوو سه‌د باره ده‌بێته‌وه...
ڕاپۆرتى بنكۆڵكارى- كاروخ عومه‌ر
دواى داواكه‌ى پارێزگارى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى شاره‌كه بۆ شكاندنى بایكۆتى موچه‌خۆران و ته‌سلیم بونى گۆڕان به فشاره‌كانى یه‌كێتى و پارتى, سه‌ردان و پشتیوانیهكهى عومه‌رى سه‌ید عه‌لى بۆ خێمه‌ى خۆپیشانده‌ران, به‌دوو پێوانه‌یى ڵیكدهدریێتهوه.
یه‌كێك له‌و ئه‌ده‌بیاته جیاواز و ده‌گمه‌نانه كه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و به‌دیاریكراوى ڕێكخه‌رى پێشووى بزوتنه‌وه‌كه هێنایه ناوكایهى سیاسه‌ت و حزبایه‌تیه‌وه, ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئیزدیواجیهتى مه‌عایر( دوو پێوانه‌ی) بوو ,له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا له‌سه‌ر زارى نه‌وشیروان مسته‌فاوه به‌توندى دژى سیاسه‌تى دوو پێوانه‌ى ده‌وه‌ستایه‌وه " ناكرێت له‌به‌غدا داواى یه‌ك ڕێزیمان لێ بكرێت و لێره‌ش به‌ئاگر و ئاسن لێمانبدرێت" " بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان باوه‌ڕى به‌هه‌رچ جۆره سیاسه‌تێك هه‌بێت ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ش جێ به‌جێ ده‌كات" بزتنه‌وه‌ى گۆڕان دژى به‌رنامه و به‌لێنه‌كانى خۆى پێچه‌وانه ڕه‌فتار ناكات" ئه‌مانه و ده‌یان ده‌سته‌واژه‌ى تر وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ سیاسه‌ته‌كانى ئیزدیواجیهتى مهعایرى پارتى و یه‌كێتى به‌كار ده‌هات.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا دواى مه‌رگى ئه‌و سه‌ركرده كارێزمایه ئیستا گۆڕان خۆى كار بهئیزدیواجیهتى مه‌عایر ده‌كات یان به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا ڕه‌تى ده‌كاته‌وه؟
له‌گه‌ڵ گه‌رم بونى خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مجاره و هه‌ڵدانى خێمه‌یه‌ك به‌ناوى مه‌یدانى شكۆ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایان و پزیشكان و فه‌رمانبه‌رانى شارى سلێمانى له‌به‌رده‌م دادگاى شاره‌كه‌دا, شه‌وى 25 / 3 عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان خۆى ده‌كات به ژێر خێمه‌كه‌دا و به‌گه‌رمیه‌وه پێشوازى ڵى ده‌كرێت, ته‌نانه‌ت پێش ده‌ستپێكردنى وته‌كه‌ى له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانى مه‌یدانه‌كه‌وه داوا ده‌كرێت هه‌موو سه‌ركرده‌ى حزبه‌كان بچنه ڕێزى خۆپیشانده‌رانه‌وه و چاو له‌سه‌ید عه‌لى بكه‌ن.
دواى بهخێرهاتێنكى گه‌رمى له‌ناو ئاپۆڕى خۆپیشانده‌رانه‌وه, ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕایگه‌یاند" وه‌كو مامۆستایه‌كى خانه‌نشین و وه‌كو بزوتنه‌وه‌كه‌یان پشتیوانى ته‌واوى داواكارى خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن و هه‌ره‌وه‌ها پشتگیرى بایكۆتى مه‌ده‌نى و شارستانیانه‌ى مامۆستایان ده‌كه‌ن"
سه‌ید عه‌لى وتیشى ماوه‌ى سێ ساڵه فه‌رمانبه‌ران چاره‌كه مووچه وه‌رده‌گرن، و ئه‌م سێ ساڵه به به‌رده‌وامى نه‌وت ده‌ڕوات و ده‌فرۆشرێت و هیچى دیار نییه.
جه‌ختیشى كرده‌وه قه‌یران و كێشه‌كان لهئاكامى ڕیفراندۆمه‌وه بووه ویهكێتى و پارتى شكستیان هێناوه بۆیه ناتوانن چیتروڵات به‌ڕێوه ببه‌ن.
پێشتریش لهپهیامێكى دا كه میدیاى حزبه‌كه‌ى بڵاوى كردبوه‌وه, عومه‌رى سه‌ید عه‌لى داواى ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانه‌كان و بایكۆتى موچهخۆرانى له‌ده‌وام كردبوو داواشى كردبوو موچهخۆرانى هه‌ولێر چى تر بێده‌نگ نه‌بن و بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
چه‌ند كاتژمێرێك دواى به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن سه‌ید عه‌لى یه‌وه, له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنى سپێده و ڕژانه شه‌قامى خۆپیشانده‌ران له‌ناو شارى سلێمانى دا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى تر‌ى گۆڕان چوونه ڕێزى خۆپیشانده‌رانه‌وه و په‌یامیان له‌دژى ده‌سه‌ڵات ڕاگه‌یاند و پشتیوانى خۆشیان بۆ به‌رده‌وامى بایكۆت و خۆپیشاندان ده‌ربڕى.
ئه‌مانه‌ش وه‌هایان كرد, ههولیرَیش بخرۆشێت هه‌ر بۆیه ڕژایه سه‌ر شه‌قام, دواى چه‌ند ڕۆژێك و گرتنه‌به‌رى ڕێگه‌ى توند‌و تیژى و هه‌ڕه‌شه‌كانى نێچیرڤان بارزانى و پارتى بۆ سه‌ركوتكردنى خۆپیشانده‌ران به‌گشتى و هه‌ولیر به‌تایبه‌تى, فشاره‌كانى پارتى بۆ سه‌ر یه‌كێتى بۆ كۆتاێهێنانى خۆپیشاندان له‌سلێمانى كه به‌مه‌ترسى سه‌ره‌كیان بۆ سه‌ر قه‌ڵه‌مڕه‌وى خۆیان ده‌زانى ده‌ستیان پێكرد, مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى كۆبوویه‌وه و سه‌ركوتكردنى خۆپیشانده‌ران ته‌وه‌رێكى سه‌ره‌كیان بوو, دیمه‌نه‌كان لێره‌وه پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه, په‌یامه‌كان له‌سه‌ر كاغه‌ز و سه‌ر شاشه‌كان ده‌مێیننه‌وه, به‌شداری كردنیش له‌خۆپیشاندانه‌كان وه‌كو بیره‌وه‌رى و دروشمى سه‌رشاشه‌كان لێى ده‌درێنه‌وه.
پارێزگار سلێمانى به‌ڕۆژى ڕِۆشن ئه‌دیبانه داواى شكاندنى بایكۆت و كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خوێندنگه و فه‌رمانگه‌كان ده‌كات, هه‌وڵه‌كان ته‌نها به‌وه‌وه ناوه‌ستێت, به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به‌هه‌مان شێوه‌ى پارێزگار له‌سه‌ر پشكى گۆڕانن, داواى ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌ركى پیرۆز له مامۆستایان و هێور كردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و شكاندنى بایكۆت بهسیمایهكى خه‌مناكه‌وه ده‌كات.
خێمه‌ى خۆپیشانده‌ران لاده‌درێت, بێ ئومێدى و خهمناكى و بێ هیواى سه‌رو سیماى موچهخۆرانى شار ده‌ته‌نێت, فیلمه‌كه وا خه‌ریكه به‌ره‌و كۆتایى ده‌چێت, شه‌وگارى پشتیوانى به‌ره‌و ڕۆژگارى ناوبژیوانى و له‌وه‌ش زیاتر به‌ره‌و پشت شكان هه‌نگاوده‌نێت, پێده‌چێت ئیدى جوڵه‌ى شه‌قام ووتنه‌وه‌ى دروشمه‌كانى بڕۆخێ دز ببنه كه‌ره‌سته‌ى سه‌ر مێز و ژه‌مى چهندهههمى كۆبونه‌وه‌ى حزبه‌كان, بریندار‌و زیانلێكه‌وتوانیش ده‌بنه جوانترین كه‌ره‌سته‌ى ڕۆژنامه‌نوس و شاشه‌كان, هاوار و ناڵه و گریان و ده‌ربڕینى خه‌مى موچه‌خۆران ده‌بنه دروشم و لافیته و زمانى ڕاگه‌یاندنى حزبه‌كان و گه‌رمى به‌ڵینه‌كانیان.
خه‌ڵك ده‌پرسێت پشتیوانى كردنى خۆپیشانده‌ران و داواى به‌رده‌وامى بایكۆت به‌شه‌و تاچه‌نده له‌بڕیارى پارێزگارى ئه‌و حزبه و داواكارییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده و به‌رپرسانى تر‌ى ئه‌و حزبه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه...؟ ئایا پشتیوانیه‌كانى شه‌ویان ده‌بێته بڕیارى ڕۆژیان..؟ یان وه‌كو ئێستا كردارتهنها له‌وه‌سفى باش دا ده‌مێنى و بڕیارى شكاندنی بایكۆتیش ڕ‌ازى كردنى پارتى و یه‌كێتى یه؟ كامه‌یان دیمه‌نه ئهسڵیهكهن؟ پشتیوانیه‌كانى شه‌و یان پشت شكاندنى ڕۆژ.؟
دهپرسێرێت عومه‌ر سه‌ید عه‌لى داواى نهشكاندنى بایكۆت و به‌رده‌وامى خۆپیشاندان له‌پارێزگارو به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان بكردایه باشتر نه‌بوو..؟