سنور ميديا
333 جار بینراوە 26/3/2018 01:15 AM

په‌نابه‌رانى عێراقى له‌ ئوسترالیا به‌ده‌ست بێكارییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن



سنور ميديا _ هه‌ژار ته‌ها

ماڵپه‌رى هه‌واڵى گاردیان ده‌رئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ئاشكرا كرد كه‌ له‌سه‌ر ده‌یان په‌نابه‌رى به‌ ڕه‌گه‌ز عێراقى و سورى له‌ ئوسترالیا ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ زۆرینه‌یه‌كى ڕه‌هایان به‌هۆى نه‌بوونى ئه‌زموونى كاركردنه‌وه‌ تواناى دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كاریان له‌و ووڵاته‌ نییه‌.


لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى كۆتایى ساڵى 2015 بۆ ناوه‌ڕاستى ساڵى 2017 دا له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و بڕیاره‌دا گواستراوه‌نه‌ته‌وه‌ بۆ ئوسترالیا كه‌ وه‌ك زیاده‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئوسترالیاوه‌ له‌چوارچێوه‌ى پڕۆگرامى وه‌رگرتنى په‌نابه‌رندا بڕیاری لێ درا كه‌ ژماره‌یان 12 هه‌زار په‌نابه‌رى سوورى و عێراقى بوو.


به‌گوێره‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ، ته‌نها له‌ سه‌دا حه‌ڤده‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ پاش 18 مانگ مانه‌وه‌ له‌ ووڵاته‌ توانویانه‌ هه‌لى كاریان له‌ ئوسترالیا ده‌ستبه‌كه‌وێت كه‌ هۆكارى ئه‌وه‌ش نه‌بوونى ئه‌و ئاستى شاره‌زایه‌یه‌ كه‌ پێیوستن بۆ هه‌لى كاركردن له‌و ووڵاته‌دا.


سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌رى هه‌واڵى گاردیان

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure