سنور ميديا
256 جار بینراوە 26/3/2018 01:10 AM

تابلۆ بۆ ده‌ربرینى خه‌م و ئازاره‌كانى په‌نابه‌ران



سنور ميديا _ هه‌ژار ته‌ها

عه‌باس عه‌بودى ، ناوى ئه‌و په‌نابه‌ره‌ عێراقییه‌ كه‌ جیاواز له‌ په‌نابه‌رانى ترى هاوڕێى ، خه‌مه‌كانى ئه‌وان و خۆیشى له‌و تابلۆیانه‌دا ئاوێته‌ ده‌كات كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ساده‌ به‌ڵام پڕ مانا كێشاونى.


عه‌باس ، ماوه‌ى نزیكه‌ى چوار ساڵه‌ له‌ كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌ران له‌ دوورگه‌ى ناورۆ ژیان به‌سه‌رده‌بات به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانێت چى به‌سه‌ردێت له‌ داهاتوودا.


عه‌باس وه‌ك خۆى ده‌ڵێت وێنه‌ ده‌كێشتێت بۆ ئه‌وه‌ى خه‌مه‌كانى له‌ بیربچێته‌وه‌.


ئه‌م په‌نابه‌ره‌ یه‌كێكه‌ له‌و په‌نابه‌رانه‌ى دوورگه‌ى ناورۆ و پاپانیوگینیا كه‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن و بڕى 13 هه‌زار دۆلارى داوه‌ به‌ قاچاخچییه‌كان به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى ئوسترالیاوه‌ ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ى كه‌مپه‌كانى ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌ كراون و هه‌رگیز له‌ ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.


ئه‌م سیاسته‌ تونده‌ وه‌هاى له‌ عه‌باس كردووه‌ كه‌ به‌رپرسانى باڵاى ئوسترالیا بخاته‌ ناو تابلۆكانى و له‌ دوو تابلۆى جیاوازدا سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیاى وه‌ها نیشانداوه‌ كه‌ په‌نابه‌رێكه‌ و منداڵه‌كه‌ى له‌ ئامێزدایه‌ له‌كاتى نقومبوونى به‌له‌مه‌كه‌یاندا و هاوكات وه‌زیرى ناوخۆى ئوسترالیاشى له‌ تابلۆیه‌كى تردا كێشاوه‌ كه‌ وه‌ك په‌نابه‌رێك ده‌رده‌كه‌وێت و داواى داخستنى كه‌مپه‌كان ده‌كات. به‌ ووته‌ى خۆى ده‌یه‌وێت ئه‌وانیش هه‌ست به‌و ئازارانه‌ بكه‌ن كه‌ ئه‌وان چه‌شتویانه‌.
سه‌رچاوه‌ : ئاژانسى هه‌واڵى ئێس بى ئێس

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure