قادر حاجى عه‌لى و نه‌وشيروان مسته‌فا |
3700 جار بینراوە |
23/3/2018 08:38 PM |
|
قادرى حاجى عه‌لى لهسندوقه ( ڕه‌شه‌كه‌وه) بۆ پیاوه ئاینده نادیاره‌كه..
شيكارى ؛ كاروخ عومه‌ر
هه‌ندێك له لایه‌نگران و هاوبیرانى قادرى حاجى عه‌لى پێیانوایه ئاماژه‌كانى مه‌رگى سیاسى ئه‌و كارێزمایانهى دژى حوكمى ویراسی بون له‌ناو گۆڕاندا ده‌ركه‌وتون , ده‌شڵین خراونه‌ته بازنه‌یه‌كى بچوكى ته‌ماشاكردنه‌وه و سندوقه ڕهشهكهش له‌ئاینده‌یه‌كى نادیاردا ژیانى سیاسی بهڕیدهكات.....ڕاپۆرته‌كه‌دا زانیارى وردترى تێدایه.
هیچ كات و سه‌رده‌مێك له ژیانى سیاسى ئێستاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ناچێت, ته‌نانه‌ت به‌راورد به‌و سه‌رده‌مانه‌ى یه‌كێتى و پارتى بیریان له‌به‌كارهێنانى هێز له‌دژى ده‌كرده‌وه, گۆڕان ده‌یتوانى به‌جوڵاندنى پرسه‌كانى تایبه‌ت به‌ژیانى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه مهنتقترین وه‌ڵام بداته‌وه, لێ ئێستا زه‌مه‌ن و زمانه‌كه‌ش جیاوازه, زه‌مه‌نه‌كه دواى نه‌وشیروان مسته‌فا و زۆربونى ڕه‌خنه‌یه له سه‌ر ئه‌و حزبه وگه‌ر گۆڕانیش به‌هه‌ر زمانێك ڕه‌خنه بگرێت نه‌یاره‌كانى ده‌توانن به‌هه‌مان زمانى ڕه‌خنه بێنه‌وه جواب و كهرهستهكهشیان ئه‌و هه‌ڵانه‌یه كه گۆڕان تێیكه‌وتوه و ئه‌و پاساوانهیه كه داویه‌تیه ده‌ستى نه‌یاره‌كانیه‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆى كردارى كۆمه‌لێك به‌رپرسى یه‌وه یان چه‌ند هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌وه, بۆنمونه كاتیك باسى هه‌ڵتۆقینى چه‌ند سه‌رمایه‌دارێك ده‌كات, ئه‌وا له‌خۆشیان دهپرسردرێت ئه‌دى ئێوه چه‌ند سه‌رمایه‌دارى ساخته‌تان هه‌ڵتۆقاند و ئێستاش بازاڕتان له كوێوه گه‌رم كردوه و خه‌ریكى چین..؟
له‌دژى حوكمى ویراسى و تاپۆكردنى موڵك ڕه‌خنه ده‌گرن نه‌یاره‌كانیشى خراپتر ده‌میان ده‌كه‌نه‌وه, باسى تێوه گلانه له‌گه‌نده‌ڵى و خراپ به‌كارهێنانى پۆستى حكومى ,یان هه‌ر پرسێكى تره گه‌ر خاتریان نه‌گرن ئه‌وا زمانى به‌رامبه‌ره‌كانیان ئێستا تیژتره, ده‌بێ پرسى ئه‌مجاره چى بێت گۆڕان بتوانێت په‌ناى بۆ ببات و ده‌نگى پێ كۆ بكاته‌وه؟ ڕه‌خنه گرتنه له‌ئازادى بیروڕا؟ ئه‌دى گۆڕان چه‌ند ڕێگه‌ى تر‌ى له‌و بواره‌دا داهێناوه؟
سه‌ختى و نادیارى ئاینده‌ى گۆڕان په‌یوه‌سته به چه‌ند ڕوادوێكهوه له‌نێو گۆڕاندا تێ په‌ڕین, به‌تایبه‌تى كاتێك باسى پاشه‌كشه‌ى ڕۆڵى ئه‌و سه‌ركردانه ده‌كرێت كه كردار و گوفتار و ڕابردوهكهیان لهنهوشیروان مسته‌فا ده‌چێت, یان نزیكه لێیه‌وه, یه‌كێك له‌وانه قادرى حاجى عه‌لى یه.
به‌پیێ زانیاریه‌كان ئه‌و پیاوه‌ى پیێدهوترا سندوقه ڕه‌شه‌كه‌ى گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا ئێستا تهنگهژهترین سه‌رده‌مى له‌ناو گۆڕاندا به‌سه‌رده‌بات, ئه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كى دا به‌وه ناسراون ئازا و بوێرن و هیچ ڕابردویهكى خراپیان نیه وبۆ چاكسازى كردنیش ته‌نانه‌ت قسه و ڕه‌خنه‌ى خۆشیان به‌ڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ى ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا كردوه, كه‌چى ئێستا بێده‌نگى و متبونیان هه‌ڵبژاردوه ,هه‌ندێك له‌وانه‌ى بیر‌و باوه‌ڕى بهههنگاوهكانى ئه‌م سه‌ركرده‌یه هه‌یه ئێستا به‌هاتنى قۆناغى مه‌رگى سیاسى قادرى حاجى عه‌لى ناو ده‌بات, به‌تایبه‌تى ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ له‌لایه‌ن نهیارهى فیكرى و سیاسیه‌كانیه‌وه لهپاپهكانى ده‌درێت و هه‌وڵ ده‌درێت بخریته بازنه‌یه‌كه‌وه ته‌نها ڕۆڵى تهماشهكهرێكى به‌خه‌م بگیڕێت.
دواى چه‌ند مانگێك لهدهستلهكاركێشانهوهى له‌یه‌كێتى, ئه‌و پیاوه‌ى پێى ده‌ڵین قادرى حاجى عه‌لى, له‌گه‌ڵ هاوڕییهكى نزیكى دا ده‌چنه لاى نه‌وشیروان مسته‌فا و پیى ده‌ڵێن به‌نیازى چیت؟ ئه‌ویش ده‌ڵیت نامه‌وێ كارى سیاسى بكه‌م, سه‌نته‌رێكى توێژینه‌وه و سایتێك داده‌مه‌زرێنم و له‌م ڕێگه‌یه‌وه درێژه به‌كاره سیاسى و ڕۆژنامهوانیهكانم ده‌ده‌م, ئه‌وانیش پێده‌لێن گه‌ر كارى گه‌وره و سیاسى ناكه‌یت خه‌ریكى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌كه‌ت ببه و ئێمه بۆ كارێكى له‌و شێوه‌یه پشتیوانیت ناكه‌ین, دواى گفتوگۆیه‌كى زۆر قه‌ناعه‌ت به نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌هێنن ده‌بێت به‌شداریه‌كى سیاسى جیاواز بكه‌ن و حزبێكى سیاسى نوێتر دابمهزرێِنن هه‌میش وه‌كو بومه‌له‌رزه‌یه‌ك بدات لهعهرشى ده‌سه‌ڵات و سیستمى پاوانخوازى یه‌كێتى و پارتى, له‌و ڕۆژه‌وه قادرى حاجى عه‌لى ده‌ستده‌كات به‌نوسینه‌وه‌ى په‌یامى سه‌ره‌تای سایتى سبه‌ى و پڕى ده‌كات له‌به‌رنامه‌ى سیاسى و موژده‌ى دامه‌زراندنى حزبێكى سیاسى گه‌وره و جیاواز به‌خه‌ڵكى كوردستان ده‌دات , ئیدى له‌وێوه بیرۆكه‌ى لیستى گۆڕان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌دایك ده‌بێت.
ئه‌و پیاوه به‌هێزه, شاره‌زا له‌هاوكێشه ئه‌منى و میدیایى و جوڵانه‌وه سیاسیه‌كانى یه‌كێتى و پارتیه زۆربه‌ى جوڵه‌كانى ده‌خاته خزمه‌تى سه‌ركه‌وتنى گۆڕانه‌وه, دواى عاجزبونیان و دانیشتن له‌ماڵه‌وه, نه‌وشیروان مسته‌فا حسابێكى تایبه‌تى بۆ ده‌كات و له‌گه‌ڵ عوسمانى حاجى مه‌حموددا له‌كۆتایى 2014 دا دهیانگهڕێنیتهوه و تا مه‌رگى نه‌وشیروان مسته‌فا دوباره به‌هه‌موو تواناى مادى و مهعنهوییانهوه به‌شدار ده‌بن له‌داڕشتنى نه‌خشه‌یه‌كى سیاسى تۆكمه كه گۆڕ‌انى تیادا پارێزراو بێت.
دواى ئه‌وه‌ى په‌شیمان كرایه‌وه لهخۆكاندید كردنى بۆ ڕێكخه‌رى گشتى كه تا ئێستاش هۆكاره‌كه‌ى نازانرێت چى بو, هه‌ندێك شاره‌زا پێیانوایه ترسى له‌ده‌ستێوه‌ردانى چه‌ند حزبێك و وڵاتێكى ئیقلیمى هه‌بوه ئاكامه چاوهڕنكراوهكهى هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى نه‌یاره‌كه‌ى بگۆڕیت بۆیه كشاوه ته‌وه و هه‌ندێكیش پێیانوایه ڕوداوێكى ئاساییه له‌ژیانى سیاسى گۆڕاندا و بۆ پاراستن و ڕأگرتنى چه‌ند هاوسهنگێیهك بوه, به‌ڵام به‌و كاره‌ى ده‌رفه‌تێكى دا به‌ده‌سته‌وه گۆڕان بگاته ئه‌و قۆناغه‌ى ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ باش بونى جێهیشتنیهتى.
ئێستا ئه‌و سه‌ركرده‌یه بهكاروبارى سه‌رپه‌رشتى كردنى لیستى گۆڕان بۆ په‌رله‌مانى عێراقه‌وه سه‌رقاڵ كراوه, ئه‌وانه‌ى پشته‌وه‌ى ئه‌م هاوكێشه‌یه ده‌بینن, واى بۆ ده‌چن نه‌ده‌بو قادرى حاجى عه‌لى كارێكى له‌و شێوه‌یه قه‌بوڵ بكات,ئه‌ویش به‌دوو هۆكار یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه‌س نازانێ بارودۆخى جه‌ماوه‌رى گۆڕان به‌ره‌و كۆى ده‌ڕوات, دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه ده‌بوو كۆمه‌ڵیك كاندید ڕه‌تبكاته‌وه به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌باڵى عومه‌رى سه‌ید عه‌لى و كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فاوه نزیك بون سهپاندیانهوه به‌سه‌رى دا و گه‌ر هه‌ر پاشه‌كشه‌یه‌كیش ڕوبدات ئه‌وا ئاكامه‌كه‌ى ده‌خرێته ئه‌ستۆى ئه‌وه‌وه, جگه له‌وه‌ش ڕاسپاردنى قادرى حاجى عه‌لى به‌و كاره, تهوقیتێك بو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونى پڕۆسه‌ى پاكسازى و تۆڵه‌ى بیروڕا و ته‌سفیه‌ى حسابات كه لهمیدیاوه ده‌ستى پێ كرد.
خاڵیكى تر ئاینده‌ى ئه‌م پیاوه‌ى له‌نێو گۆڕاندا خستۆته به‌ر مه‌ترسیه‌وه, جموجۆڵه سیاسى و بازرگانیه‌كانى كوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فایه, دواى پاكسازى كردن له‌میدیا و ده‌رپه‌ڕاندنى ژماره‌یه‌ك لهوكارمهندانهى له‌و ته‌یاره سیاسیه‌وه نزیك بوون كه‌دژى سه‌پاندنى حوكمى ویراسین, به‌پێى زانیاریه‌كان گۆڕانكارى و پاكسازى لهژوورهكانیشهوه له دواى هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن و لهشوینێ ئه‌وانه‌ش كه‌سانى نزیكى كوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌برێنه پێشه‌وه و جموجۆڵه بازرگانیهكانیشیان له‌چه‌ند شوێنیكه‌وه ده‌ستى پێ كردوه و ڕێگه‌ى پاراستنى ئه‌و پرۆسانه‌ش خستنه‌گه‌ڕى كه‌ناڵه‌كه و سۆشیاڵ میدیا به به‌شدارى پێى كردنى چه‌ند گه‌نجێكه, سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى په‌خشى كه‌ناڵه‌كه‌ش سیاسه‌تى كوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ته‌واوه‌تى ده‌ركه‌وت, میدیا و پاره و بڕیار و توراسیى نه‌وشیروان مسته‌فا له‌لاى ئه‌وانه و كه‌ى بیانه‌وێت نه‌یاره‌كانى پێ ده‌شكێنن.
دواى كۆبونه‌وه‌كه‌ى جڤاتى نیشتیمانیش كه چاوه‌ڕوان نه‌كراوبو به‌و دۆخه‌وه دواى چاوه‌ڕوانیه‌كى زۆر بێ ئاكام لیێ ده‌ربچێت و سیاسه‌تى پینه‌و په‌ڕۆ كردن و دۆخه‌كه ناسك و ناله‌باره بۆ گۆڕان بگڕیته به‌ر ,ئومێده‌كان ده‌بنه‌وه سهراب و حزبیش به‌ره‌و تونیڵه تاریكه‌كان و بڕیاریش به‌ده‌ستى ئه‌وانه‌وه ده‌بێت كه پاره و موڵك و میدیایان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه, ئه‌گه‌ر لهبزوتنهوهیهكى وه‌كو گۆڕاندا, كۆده‌كانى موڵك و پاره و میدیا و بڕیار و توراسیى نه‌وشیروان مسته‌فا بكه‌وێته ده‌ستى كوڕه‌كانى و كۆمه‌ڵیك خه‌ڵكى ده‌وروبه‌ریان, وه‌كو قادرى حاجى عه‌لى له‌نامه‌كه‌ى دا بۆ سه‌ركردایه‌تى گۆڕان كه مانگى دوانزه‌ى ساڵى ڕابردو ئاڕاستهیانى كردبو و ئاماژه‌ى به‌وه دا بو یه‌كێتى ده‌ستى له‌بڕیاردان له‌نێو گۆڕاندا هه‌یه و پارتیش په‌لی ڕادهكیِشى بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ریكى بكات له‌تاوانه‌كانى , قۆناغى ئێستاى گۆڕان تۆخبونهوهى مه‌ترسیه‌كانى ئه‌و نامه‌یه نیه...؟
به‌تایبه‌ت دواى سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌كانى میدیا و كۆمه‌ڵیك بڕیارى ڕیكخهر له‌و باره‌یه‌وه و له‌سه‌ر هه‌ندێ پرسى تریش به‌ته‌واوه‌تى ئاماژه‌كانى بنه‌ماڵه‌یى بون و په‌ڕاوێز خستنى ڕهمزهكانى نمونه‌یى قادرى حاجى عه‌لى ,ئه‌وانه‌ى قوربانى گه‌وره‌یان بهمادى و مه‌عنه‌وى بۆ سه‌رخستنى بزوتنه‌وه‌كه دا و ئێستا هیچ كاریگه‌ریه‌كیان نابینرێت ته‌نانه‌ت بۆ ڕاگرتنى ئه‌و سزا سیاسى و پاكسازییه ڕووى كردۆته گۆڕان ده‌بێت كاریگه‌ریان بۆ ئاڕاسته كردنى بزوتنه‌وه‌كه و لانه‌دان لهسیاسهتهكانى چۆن و له‌سه‌ر چ مابێته‌وه؟
دواجاریش قادرى حاجى عه‌لى كامه‌یان هه‌لده‌بژیرێ گرتنه به‌رى ڕێگه‌ى بڕیارى بومه‌له‌رزه‌ى بۆ باشكردنى گۆڕان؟ ته‌سلیم بون بهواقیعهكه و هاوبه‌شى كردن له‌سیاسه‌ت و بازرگانى ؟ یان جێهشتنى و ماڵئاوایى یه‌كجاره‌كى...؟
شيكارى : كاروخ عومه‌ر سه‌رنووسه‌رى سنور ميديا