كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن |
1339 جار بینراوە |
16/3/2018 01:28 PM |
|
كه‌ى ئێن ئێن وه‌رزێكى نوێى بهدژایهتى ئه‌وانه‌ى بیروڕاى جیاوازیان هه‌یه ده‌ستپێكرد
سنورميديا- شيكارى ديكۆمينتارى
كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن ى زمانحاڵى گۆڕان, لهدهستپێكى وه‌رزێكى نوێى كاركردنیدا هه‌ڵمه‌تێكى له‌دژى ئه‌وانه‌ى بیروڕاى جیاوازیان له‌ناو گۆڕاندا هه‌یه و داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆیه‌كانى حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن ده‌ستپێكرد و نه‌وشیروان مستهفاشى بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكان به‌كارهێنا.
كاتژمێر شه‌شى سه‌ر له‌ئێواره‌ى دوینێ كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن ى زمانحاڵى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستى بهپهخشهكانى كرد و چه‌ندین ڕاپۆرت و هه‌واڵى بڵاو كرده‌وه, له‌نێو ئه‌و ڕاپۆرتانه‌دا كه به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى سنور میدیا, نیگه‌رانى زۆرى له‌لاى گۆڕانخوازان و ده‌نگده‌ران و به‌شێك له‌میدیاكاران دروست كردوه ئه‌وه‌ش به‌هۆى وروژاندنهوهى پرسى خاوه‌ندارێتى كه‌ناڵه‌كه‌یه وه‌كو چۆن كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا و دهروبهرهكانیان ده‌یانه‌وێت و كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن نه‌ك به‌پێى په‌یڕه و ده‌ستورى گۆڕان و ڕیبازىڕهوانشاد و دوابڕیارهكهشى له‌باره‌ى میدیاوه , له‌لایه‌كى تریشه‌وه دوباره په‌نابردن بۆ به‌كارهێنانى نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ململانێى و جیاوازییه فیكرى و سیاسه‌كان نیگهرانیهكانى قوڵتركردۆته‌وه.
هه‌ڵمه‌ته‌كانى كه‌ى ئێن ئێن له‌باره‌ى خاوه‌ندارێتى كه‌ناڵه‌كه‌وه به‌ئاشكرا لێدانه له‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت كێشه‌ى خاوه‌ندارێتى ئه‌و كه‌ناڵه به‌ڕێگه‌ى یاسایى و ده‌ستورى حزبیه‌وه , له‌لایه‌ن جڤاتى نیشتیمانیه‌وه كه ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گفتوگۆكانى دواخستوه بۆ دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلا بكرێته‌وه نه‌ك له‌سه‌ر شاشه‌ى كه‌ناڵه‌كه‌وه و به‌ڕێگاى دژایه‌تى زه‌ق و ئاشكرا كه ئه‌مه‌یان وه‌زیفه‌ى كه‌ى ئێن ئێن لهدهستتدات و به‌ئاشكرا ده‌یكاته میدیاى ئه‌شخاس و بنه‌ماڵه له‌برى ئه‌وه‌ى بیكاته‌وه بهتۆپخانهكهى جاران.
له‌نێو ڕاپۆرته‌كه‌دا, نه‌وشیروان مسته‌فا و چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكى به‌كارهێنراوه بۆ ساغ كردنه‌وه‌ى ئه‌و ململانێیانه‌ى له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتى كه‌ناڵه‌كه و چه‌ند پرسێكى تر‌ى نێو گۆڕان كه ئێستا له‌ئارادایه, یه‌كێك له‌و چاوپێكه‌وتنانه كه پێشتریش له‌لایه‌ن د. ئاكۆ حه‌مه كه‌ریمى به‌رێوه‌به‌ره‌وه له فه‌یسبوكه‌كه‌یه‌وه به‌كار هات ڤیدیۆیه‌كى نه‌وشیروان مسته‌فایه كه ده‌ڵیت" كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن سه‌ر به كۆمپانیاى وشه‌یه ونابێته زمانحاڵى حزب" له‌كاتێكدا ئه‌و قسه‌یه‌ى كۆنه و چوار ساڵ دواى ئه‌و لێدوانه‌ى نه‌وشێروان مسته‌فا بهبڕیارێكى نوسراو كه‌ناڵه‌كه‌ى له‌چوارچێوه‌ى میدیاى حزب دا ڕێكخستۆتهوه و دوابه‌دواى ئه‌وه‌ش هیچ بڕیارێكى زاره‌كى نوسینى له‌سه‌ر میدیا ده‌رنه‌كردوه و دوابڕیارى بوه.
یه‌كیكى تر لهنیگهرانیهكان له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ى له ده‌ستپێكى وه‌رزێكى نوێ كه‌ناڵه‌كه, لێدوانى چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى گۆڕان بو كه له‌پشته‌وه‌ى ململانێكانه‌وه وه‌ستاون و یان ڕۆڵى ئامڕازێكى حازربه‌ده‌ست ده‌گێڕن و به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێت جیاوازى نێوان سه‌ركرده‌كان بكه‌نه ئاگرێك و بزیسكهكهشى گۆڕان بسوتێنیت و بێ گوێدانه هیچ بهرپرسیارێیتیهك پۆپۆلۆیستانه هه‌وڵى چه‌سپاندنى گواستنه‌وه‌ى توراسیى بنه‌ماڵه‌ى بۆ نێو گۆڕان كه خودى نه‌وشیروان مسته‌فا دژى بو ده‌ده‌ن.
ك.ع