سنور ميديا |
246 جار بینراوە |
8/3/2018 01:43 PM |
|
ئه‌مریكا ، 200 په‌نابه‌رى كه‌مپه‌كانى دوورگه‌كانى وه‌رگرتووه
سنور ميديا _ هه‌ژار ته‌ها
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا ماڵكۆڵم تێرنبوڵ ، ڕایگه‌یاند تا ئێستا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا نزیكه‌ى 200 په‌نابه‌رى له كه‌مپه‌كانى دوورگه‌ى ناورۆ و مانوسى پاپانیوگینیاوه وه‌رگرتووه.
په‌نابه‌رانى دوورگه‌ى ناورۆ و مانوسى پاپانیوگینیا كه به‌شێكیان به ڕه‌گه‌ز كوردن ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ویستویانه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن به‌ڵام له لایه‌ن هێزه ده‌ریاییه‌كانى ئوسترالیاوه ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و كه‌مپانه كراون و هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.
له‌سه‌رده‌مى ئیداره‌ى باراك ئۆمابادا ، ئه‌مریكا و ئوسترالیا ڕێكه‌وتنێكیان ئیمزا كرد به‌مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه ، گواستنه‌وه‌ى ئه‌و 200 په‌نابه‌ره‌ش له چوارچێوه‌ى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌دا ئه‌نجام دراوه كه به‌پێى رێكه‌وتنه‌كه بۆ یه‌ك جاره و ته‌نها بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه كه له ئێستادا له كه‌مپه‌كانى ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌ن.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا ئه‌وه‌شى دووپاتكرده‌وه كه پێشنیاره‌كه‌ى حكومه‌تى نیوزله‌ندا ڕه‌تده‌كاته‌وه بۆ وه‌رگرتنى 150 په‌نابه‌رى ئه‌و دوورگانه.