سنور ميديا
1844 جار بینراوە 5/3/2018 10:32 AM

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئەنقەرە کارەکانی هەڵپەسارد



سنور ميديا 

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئەنقەرە کاروبارەکانی ڕاگرت و حکومەتی تورکیاش رێوشوێنی ئەمنی زیاترى لە ناوچەکەدا گرتووەتەبەر.

 

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، تا ئەوكاتەى خۆیان ئاگادارییەك بڵاودەكەنەوە، هەموو چاوپێكەوتن و كاروبار و خزمەتگوزارییەكانیان رادەگرن.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەکە داوای لە هاوڵاتیانی ئەمریکى لە توركیا كردووە، دوور بكەونەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و بارەگاكانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا و ئاگاداری ئاسایشی خۆیان بن كاتێك سەردانی شوێنە گەشتیارییەكان دەكەن.

 

هاوكات پارێزگاری ئەنقەرە ئاماژەى بەوەکردووە، رێوشوێنی ئەمنی زیاتر گیراوەتەبەر ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن سەرچاوە هەواڵگرییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە زانیاریان پێدراوە، كە لەوانەیە باڵیۆزخانەی ئەمریكا یان ئەو شوێنانەی كە هاوڵاتیانی ئەمریكی سەردانی دەكەن بکرێنە ئامانجى هێرشەکان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure