سنور ميديا
2345 جار بینراوە 27/2/2018 04:39 PM

شارا وێنەیەکی خۆی و دەشنێ موراد بڵاوکردەوە



سنور ميديا 

خانمە پێشکەشکاری کەناڵی کوردماکس "شارا ئیبراهیم" لە نوێترین پۆستیدا وێنەیەکی خۆی و خانمە هونەرمەند " دەشنێ موراد"ی بڵاوکردۆتەوەو هەودارانیان سەرسام بوون بە جوانیەکەیان.

 

شارا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و دەشنێ-ی بڵاوکردۆتەوەو لەسەری نوسیوە" بەقەد سادەییت خۆشم ئەوێیت و دەشنێش لە وەڵامدا بۆ شارا-ی نوسیوە" جارێکی تر سێڵفی شارا ناگرم جوانیت بێ تامی کردوە و هەوڵ بدەن وێنەی ناشرینی شارا بدۆزنەوە و بەس وابزانم بە عەلەگەشەوە هەر خانومانە".

 

شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 لە سلێمانی لەدایكبووە و پێشتر پێشکەشکاربوو لە کەناڵی ئێن ئارتی، بەڵام پاش دەستلەکار کێشانەوەی لەو کەناڵە لە ئێستادا چۆتە کەناڵی کوردماکس و پرۆگرامێک پێشکەش دەکات بە ناوی (شارا).

 

1138132722018_350.jpg

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure