زیاد ئەسعەد
405 جار بینراوە 24/2/2018 09:35 PM

ئایا زیاد ئه‌سعه‌د كۆچی دوایی كردووه‌؟



سنور ميديا 

دوایی بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی‌ ناوداری كورد (زیاد ئه‌سعه‌) له‌ به‌شێكی زۆر له‌ سایت و په‌یجه‌كانی‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كاره‌كانی‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

عەبدولغەفار عەبدوڵلا، بەرێوەبەری کارە هونەرییەکانی هونەرمەند زیاد ئەسعەد له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت "هەواڵی كۆچی هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) مەكەن بە مایەی پەیدا كردنی لایەك و كۆمێنت، بەداخەوە راگەیاندن بەتایبەتی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان تەنها و تەنها بۆ چەواشەكاری و بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاستە، لەنێو ئەو هەواڵەنەشدا ئەوە چەند جارێكە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) دەبێتە سەرمەشقی هەواڵێكی ناڕاست و هەڵەبستراو".

 

ده‌شڵێت "ئەگەر بڕیاربێت هەواڵی كۆچی هونەرمەندان ببێتە هەواڵێكی مژدە بەخش ئەوە جێگەی داخە، ئەگەر نا ئەو هەوالە چ سوود و بەرهەمیکی هەیە، بەر لەماوەیەك هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند (مستەفا ئەحمەد) بووە بەمانشێتی چەند سایتێك و پەیجێك".

 

"بەهەر حاڵ هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) تەندروستی زۆر باشەو لە ئێستادا لە هەموو كاتێك زیاتر ژیانێكی لەكەشێكی ئارام و پڕ لە باشی دایە". به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كاره‌كانی‌ زیاد ئه‌سعه‌د واده‌ڵێت.

 

له‌ كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانی‌ زیاد ئه‌سعه‌د ده‌ڵێت "بەداخەوەم ئاستی راگەیاندنی كوردی بگاتە ئەو ئاستەی بەبێ سەرچاوە بە ئەگەرێكی نەبیسترواو نەزانراو بكەونە ئەو هەڵە زەقەوە گوایە هونەرمەندێكی وەك (زیاد ئەسعەد) كۆچی دوای كردووە، ئاخر عەیبە لەوە عەیب تر هەیە هەر جارە بەشێوازێك ئێمە تەلەفۆن بۆ هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) بكەین لە بڕی هەر قسەیەكی خۆش و هونەرییانە هەواڵی كۆچی دواییەكەی بە درۆ بخەینەوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure