سنور ميديا
480 جار بینراوە 20/2/2018 10:52 PM

په‌نابه‌رێكى كورد : ماوه‌ى زیاتر له‌ چوار و نیوه‌ به‌ندكراوین



سنور ميديا _ هه‌ژار ته‌ها 

به‌هرۆز بوچانى ، ناوى ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌یه‌ كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ چوار ساڵ و نیوه‌ له‌ كه‌مپه‌كانى دوورگه‌ى مانوسى پاپانیوگینیایه‌ و تا ئێستاش چاره‌نوسى وه‌ك په‌نابه‌رێك یه‌كلاینه‌كراوه‌ته‌وه‌.


به‌هرۆز له‌ دواهه‌مین ده‌ركه‌وتنیدا و له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئه‌لجه‌زیره‌ى ئینگلیزیدا باس له‌ خراپى گوزه‌رانى خۆى و په‌نابه‌رانى ترى كه‌مپه‌كه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ناویاندا چه‌ندین په‌نابه‌رى عێراقى و ئێرانى و پاكستانى و چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كى تریش بوونیان هه‌یه‌.


به‌هرۆز هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى گواستنه‌وه‌ى بۆ ئه‌و دوورگه‌یه‌ بووه‌ته‌ ده‌نگێكى داكۆكیكار له‌ مافى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ به‌جۆرێك كه‌ ده‌یان ستونی بۆ ماڵپه‌رى ڕۆژنامه‌ى گاردیان نووسیوه‌ و به‌شداربووه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانى فیلمێكى دۆكیومێنتارى له‌باره‌ى ڕه‌وشى ژیانى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ كه‌ تا ئێستا ئه‌و فیلمه‌ له‌ چه‌ندین ووڵات و بۆنه‌ى جیاوازدا نمایش كراوه‌ و به‌هرۆزیش به‌هۆى كاره‌كانیه‌وه‌ بۆ چه‌ندین خه‌ڵات پاڵێوراوه‌ و براوه‌ى چه‌ند خه‌ڵاتێكیش بووه‌.


هۆكارى به‌ندكردنى به‌هرۆز و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش له‌و دوورگه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵیانداوه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن به‌ڵام به‌پێى یاسا تونده‌كانى كۆچى ئوسترالیا ، ئه‌و كه‌سانه‌ براون بۆ كه‌مپه‌كانى دوورگه‌ى ناورۆ و پاپانیوگینیا و هه‌رگیز له‌ ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن ، ئه‌و سیاسه‌ته‌ش بووه‌ته‌ جێگه‌ى نیگه‌رانى ڕێكخراوه‌كانى داكۆكیكار له‌ مافى په‌نابه‌ران و به‌ پێشێلكارییه‌كى مافى ئه‌وانى ده‌زانن.


له‌ میانه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ، به‌هرۆز به‌ ئاشكرا ده‌ڵێت ئه‌وان دووچارى ئه‌شكه‌نجه‌دانێكى سیسته‌ماتیك بوونه‌ته‌وه‌ له‌و دوورگه‌یه‌ كه‌ تواناى نیه‌ ئه‌وان بپارێزێت.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure