ڕه‌نجه‌ی نابینا
327 جار بینراوە 18/2/2018 08:43 PM

جیهان هاته‌ كوردستان



 

كوردستان.. نه‌چووه‌ جیهان !

 

له‌ ڕۆژگارێكدا كه‌ كێشه‌ی كورد كه‌وتبووه‌ ده‌ره‌وه‌ی مێژوو

له‌كاتێكدا كه‌ جیهان.. دوور بوون لێمانه‌وه‌و له‌خۆمان به‌ولاوه‌ كه‌س ده‌نگیی نه‌ئه‌بیستین ...

هه‌وڵێكی زۆر ده‌درا.. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگمان بچێته‌ ده‌ره‌وه‌و

ئه‌رزه‌وحاڵی خۆمان بگه‌یه‌نینه‌ ووڵاتانی مرۆڤدۆستی جیهان

ساڵه‌های ساڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌و به‌رخودانی چه‌كداری و ساڵه‌های كاره‌سات و ماڵ وێرانیی كورد

ئه‌وه‌ی نه‌كرد

بۆ دڵدانه‌وه‌ی خۆمان ده‌مانگوت ووڵاتانی داگیركه‌ر ڕێگه‌ ناده‌ن ده‌نگمان بچێته‌ ده‌ره‌وه‌

ئه‌ی خۆ ئه‌مڕۆ جیهان هاتووه‌ته‌ كوردستان

دوای 26 ساڵ، حوكمڕانیی ڕه‌هاو، هه‌لی چاره‌نووسسازی ڕزگاربون ...

خه‌یره‌ ئه‌م ئه‌رزه‌وحاڵه‌ی كورد هه‌ر نه‌گه‌یشت؟

وه‌ڵامی من ئاوایه‌

یان ئه‌رزه‌وحاڵه‌كه‌ هه‌ر نه‌نوسراوه‌

یان نوسراوه‌و په‌یكی شاره‌زامان نییه‌ بیگه‌یه‌نێته‌ جێگه‌ی خۆی

له‌ هه‌ردوو حاڵه‌تدا، پێویستمان به‌ پێداچونه‌وه‌ی ژیرانه‌و ..ده‌سبه‌ردانه‌ له‌ شه‌هوه‌تی ده‌سه‌ڵات و

خۆسه‌پاندنی ته‌كتیكی

پێویسته‌ ئه‌و هه‌له‌ی كه‌ ماوه‌ بقۆزرێته‌وه‌ بۆ عه‌لمانیكردنی كۆمه‌ڵگه‌و سستماتیك كردنی

ئیداره‌و نیشاندانی نمونه‌یه‌كی حوكمڕانیی ڕێژه‌یی هاوشێوه‌ی ڕۆژئاوا .

ئه‌وجا ئۆتۆماتیكیی ده‌بینه‌ به‌شێك له‌شارستانێتی جیهان و له‌بری ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بچینه‌ جیهان ..جیهان دێته‌ ئێمه‌

ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ئاوا بڕوات، قسه‌ ده‌بێته‌ قسه‌ی جه‌ماوه‌رێكی توڕه‌و داخ له‌دڵ!!

 

ڕه‌نجه‌ /دوورترین ژووری دونیا/

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure