سنور ميديا
1577 جار بینراوە 16/2/2018 01:42 AM

زانیاری نوێ له‌ سه‌ر كاندیدی لیسته‌كان له‌ بادینان



سنور ميديا _ تايبه‌ت

زورینه‌ی لایه‌نه‌كان په‌نایانبردووته‌ به‌ر كاندیده‌ كونه‌كان و به‌رپرسه‌ حكومی وكوره‌ ئاغاكان.


_ جه‌وهه‌ر عه‌لی ئاكره‌یی قائیمقایمی دهۆك كاندیدی پارتی .


_ به‌یار تاهر دۆسكی سه‌رۆكی كومسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دهۆك پێشوتر، كوڕی تاهر ئاغای دوسكی  كاندیدی پارتی.

_ هه‌ندرێن له‌زگین هه‌مزانی كوڕی سه‌رۆك عه‌شیره‌ت ئاغا له‌زگین هه‌مزانی - كاندیدی پارتی .

_جه‌مال كوچه‌ر - په‌رله‌مانتاری عيراق له‌ سه‌ر لیستی یه‌كگرتوو.

 

_ مه‌لا بهاء الدبن، كاندیدی پێشوتری یه‌كگرتوو، ده‌رنه‌چووبوو.


به‌رپرسی په‌روه‌رده‌ی ئاكرێ (خه‌لیل هه‌ركی)


هه‌روه‌ها ژماره‌ی كاندیده‌كانی بادینان:


یه‌كگرتوو :  17 كانديد

پارتی :  23 كانديد 

گۆڕان : 4 كانديد


یه‌كێتی : 22 كانديد



گرنگترین كه‌سایه‌تی له‌ سه‌ر لیسته‌ جیاوازه‌كان كێبركێ بۆ بردنه‌وه‌ی كورسی مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن.

 

_به‌یار تاهر دۆسكی به‌رپرسی پێشوتری كومسیۆنی دهۆك، كه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی دێوالی ئاغای عه‌شیره‌تی دۆسكی یه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ به‌رامبه‌ریدا كوڕی له‌زگین هه‌مزانی دۆسكی به‌ ناوی هه‌ندرێن كاندید كراوه‌ به‌ڵام له‌ ڕووی كومه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌ی بنه‌ماله‌ی دێوالی ده‌ستڕوشتوترن له‌ ناو پارتی.

 


_هه‌روه‌ها له‌ ناو یه‌كێتی_ یشدا برای به‌یار دۆسكی پارتی خۆی كاندیدكردووه‌ به‌ ناوی كه‌مال تاهر دۆسكی، كه‌ ئه‌ویش له‌ بنه‌ماڵه‌ی دیوالی ئاغا دۆسكی یه‌ به‌ڵام له‌ سه‌ر لیستی یه‌كێتی یه‌ و له‌ گه‌ل دكتور هاشم زێباری سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له‌ پێشبركێ دا ده‌بێت بو بردنه‌وی كورسی.


_هه‌ر چه‌نده‌ لیستی گۆران له‌ چوار كه‌س پێكدێن به‌ڵام له‌ ناو لیستی گۆرانیش دیارترینیان هندرێن ئه‌شره‌ف ئامێدی یه‌، كه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی دێرینی ده‌ڤه‌ری ئامێدی بوون وباوكی به‌رپرسی باره‌گای مه‌لا مسته‌فا بوو، به‌ڵام هندرێن چه‌ند سالێكه‌ وه‌كو كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ نه‌رویج داده‌نیشێت و سه‌رۆكی ریكخراوی سه‌وزی ئه‌وروپی كوردستانی یه‌، كه‌سێكی نزیكه‌ له‌ دكتۆر یوسفی گوران و ده‌گوترێ كاندیدی ئه‌وه‌ .


_له‌ ناو لیستی هاوپه‌یمانیش دیاترینیان دكتۆر زێره‌ڤان به‌رواری یه‌ كه‌ مامۆستاي زانكۆیه‌ و پێشتر له‌ ناو رێزه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی بووه‌.

_ د.كامه‌ران به‌رواريش له‌ليستى نه‌وه‌ى نوێ يه‌ 

1941221522018_347.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure