كۆچ
488 جار بینراوە 6/2/2018 10:54 PM

ئامارى فه‌رمى په‌نابه‌رانله‌ ئه‌وروپا بڵاوكرایه‌وه‌



سنور ميديا _ هه‌ژار ته‌ها

له‌ ساڵى 2017 دا ، زیاتر له‌ 40 هه‌زار په‌نابه‌رى عێراقى داواى مافى په‌نابه‌رێتییان له‌ ئه‌وروپا كردووه‌.


ئۆفیسى پشتگیرى كاروبارى په‌نابه‌رێتى سه‌ر به‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا كه‌ به‌ ده‌زگاى (ئیسۆ) ناسراوه‌ ژماره‌ى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵى ڕابردوودا داواى مافى په‌نابه‌رێتییان له‌ ووڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا كردووه‌.


به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان ئه‌و ده‌زگایه‌ ، 706 هه‌زار و 913 په‌ناخواز داواى مافى په‌نابه‌رێتیان له‌ ووڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا كردووه‌ كه‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵى ڕابردوو ژماره‌كه‌ به‌ ڕێژه‌ى له‌ سه‌دا 43 كه‌میكردووه‌.


سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ مافى مانه‌وه‌یان (ئیقامه‌ ) له‌ ئه‌وروپا وه‌رگرتووه‌ ، ئه‌و ده‌زگایه‌ ده‌ڵێت له‌ سه‌دا 40 ى كه‌یسه‌كان له‌ یه‌كه‌م پڕۆسه‌ى بڕیارداندا ئیقامه‌یان وه‌رگرتووه‌.
راگه‌یاندنى ڕێژه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ئیقامه‌یان له‌ ئه‌وروپا وه‌رگرتووه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌دان په‌نابه‌رى تر له‌ دوورگه‌ى مانوسى پاپانیوگینا كه‌ به‌شێكیان كوردن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ یان ده‌بێت مانه‌وه‌ له‌ كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌ران له‌و دوورگه‌یه‌ هه‌ڵبژێرن یان ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كى خۆبه‌خشانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ووڵاته‌كانیان. ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ى نزیكه‌ى 5 ساڵه‌ له‌و دوورگه‌یه‌ن كه‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن به‌ڵام هه‌رگیز له‌ ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.


سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ى ئه‌و په‌ناخوازه‌ عێراقیانه‌ش كه‌ له‌ ساڵى ڕابردوودا داواى مافى په‌نابه‌رێتیان له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا كردووه‌ ، ئه‌و ده‌زگایه‌ ده‌ڵێت زیاتر له‌ 40 هه‌زار كه‌یسى په‌ناخوازان وه‌ك عێراقى ده‌ست نیشانكراون.


سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌رى فه‌رمى ئۆفیسى پشتگیرى كاروبارى په‌نابه‌رێتى سه‌ر به‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا ، ماڵپه‌رى هه‌واڵى هافینگتن پۆست

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure