توركيا
1735 جار بینراوە 5/2/2018 10:12 PM

ئه‌م وڵاته‌ كشانه‌وه‌ى باڵيۆزه‌كه‌ى له‌ توركيا ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بە فەرمی كشانەوەی باڵیۆزی وڵاتەكەی لە توركیا راگەیاند، ئەوەش بەهۆی ئەو ئاڵۆزیانەی لەنێوان ئەو دوو وڵاتە لەساڵی رابردوودا روویاندا.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کشانەوەی باڵیۆزەکەی لە ئەنقەرە رایگەیاند، ئەو بڕیارەشیان گەڕاندەوە بۆ ئەو ئاڵۆزیەی مانگی ئاداری ساڵی رابردوو لە نێوان توركیا و هۆڵەندا رویدا.

 

وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا، ئاماژەی بۆ ئەوش کردووە کە توركیا رێگا نادات باڵیۆزە نوێیەکەیان لەو وڵاتە دەستبەکاربێت.

 

ئاڵۆزییەکانی ئەمستردام و ئەنقەرە دوای ئەوە دێت، ساڵی رابردوو حكومەتی هۆڵەندا مۆڵەتی نەدا بە فاتمە بەتول سایان كایا، وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی توركیا، کۆبوونەوەی پشتیوانی لە سیستمی سەرۆكایەتی توركیا ئەنجامبدات، بەو هۆیەشەوە ئەنقەرە کاردانەوەی توندی هەبوو.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure