نه‌وت
1119 جار بینراوە 2/2/2018 11:54 AM

نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە



سنور ميديا

بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بەھۆی بەردەوامی ڕێککەوتنی سنوردارکردنی بەرھەمھێنانی نەوت لەلایەن ئۆپێک و رووسیاوە.

 

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز، ھەتا کاتژمێر ٩:٣٥ خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی بەکاتی ھەرێمی کوردستان ، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برینت گەیشتە ٦٩.٨٩ دۆلار، واتە ٢٤ سەنت بەرزبووەوە.

 

ھەروەھا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس، گەیشتە ٦٦.١٣ دۆلار، واتە ٣٣ سەنت بەرزبووەوە.

 

ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوتی خاو بریتیە لە پێشبینییەکان سەبارەت بە پابەندبوونی ئەندامانی ئۆپیک بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنامەکەی سنوردارکردنی نەوتی خاوی کەڵەکەبوو لەبازاڕەکانی جیھاندا ھەتا کۆتایی ئەمساڵ، ئەوەش لە ھەنگاوێکدا بەئاراستەی بەرزکردنەوەی نرخەکانی نەوتی خاو.

 

رێککەتنەکە لەنێوان رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و ڕوسیا و بەرھەمھێنەرانی دیکەی نەوتدا واژۆکرا و لەسەرەتای ساڵی ڕابردووە چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و وابریارە ھەتا کۆتایی ئەمساڵ کاری پێ بکرێت.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure