ئه‌ردۆغان و ماكرۆن
520 جار بینراوە 31/1/2018 08:31 PM

سەرۆكی فەرەنسا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرین-ەوە هۆشداری دەداتە توركیا



سنور ميديا

سەرۆكی فەرەنسا هۆشداری دەداتە توركیا كە پێویستە ئۆپەراسیۆنەكەی لەباكوری سوریا نەكاتە پاساوێك بۆ داگیركردنی سوریاو راشیگەیاند كە دەیانەوێت ئەنكەرە جوڵەكانی بە هەماهەنگی بن لەگەڵ هاوپەیمانەكانی.

 

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی لوڤیگارۆ كە ئەمڕۆ(چوارشەممە) بڵاوكراوەتەوە رایگەیاندوە"ئەگەر رونبوەوە كە ئەو ئۆپەراسیۆنە(ی توركیا) بە ئاڕاستەیەكی تردا دەڕوات نە بۆ روبەڕوبونەوەی ئەگەری تیرۆر بێت لەسەر سنوری توركیاو دەگۆڕێت و بۆ ئۆپەراسیۆنی داگیركاریی، ئەوە بۆ ئێمە كێشەیەكی راستەقینە دەبێت."

 

ماكرۆن ئاماژەی بەوەشداوە كە جارێكی دیكە ئەو پرسە لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باس دەكات. ئەوەشی خستۆتەڕو كە سروشتی ئۆپەراسیۆنەكە پێویستی بە گفتوگۆی نێوان ئەوروپییەكان و هەروەها لەچوارچێوەیەكی فراوانتریشدا پێویستی بەگفتوگۆی نێوان هاوپەیمانانە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure