سنور ميديا
755 جار بینراوە 29/1/2018 10:40 PM

چیرۆكى دوو په‌ناخواز له‌ناو میدیاكانى ئوسترالیا ده‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت



سنور ميديا _ هه‌ژارته‌ها

ماڵپه‌رى هه‌واڵى ئه‌ى بى سى نیوز چیرۆكى دوو په‌ناخواز ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ سێ جار هه‌وڵى گه‌شتنیان به‌ ئوسترالیا له‌ ڕێگه‌ى به‌له‌مه‌وه‌ له‌ دوورگه‌ى پاپانیوگینیاوه‌ شكستى هێناوه‌.


چیرۆكى ئه‌و دوو په‌نابه‌ره‌ كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز پاكستانین و له‌ هۆزى پشتوون له‌وێوه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ هه‌ردووكیان كه‌ ناویان زه‌لمان و ساماره‌ به‌ ڤیزاى كار چوونه‌ته‌ دوورگه‌ى پاپانیوگینیا.


ئه‌و دوو په‌ناخوازه‌ ده‌ڵێت نوسینگه‌یه‌ك ئه‌و ڤیزایه‌ى بۆ وه‌رگرتون و پێى گوتون ئه‌و دووریه‌گه‌ به‌شێكه‌ له‌ ئوسترالیا و ده‌توانن له‌وێ داواى مافى په‌نابه‌رێتى له‌ ئوسترالیا بكه‌ن. ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ پاپانیوگینا به‌شێك نیه‌ له‌ ئوسترالیا.


به‌ڵام له‌پاش گه‌یشتنیان ، زه‌لمان و سامار پاسپۆرته‌كانیان ده‌دڕێنن و ده‌چنه‌ كۆمیسیۆنى باڵاى ئوسترالیا له‌و دوورگه‌یه‌ و ئه‌وانیش ڕه‌وانه‌ى كۆمیسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌ڵام كه‌یسه‌كانیان وه‌ك په‌نابه‌ر قبوڵ ناكرێت و ڕه‌ت ده‌كرێنه‌وه‌. بۆیه‌ بڕیار ده‌ده‌ن كه‌ به‌ به‌له‌م و به‌ قاچاخ چه‌ند جارێك هه‌وڵ بده‌ن خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ئه‌و دوورگانه‌ى تر كه‌ به‌شێكن له‌ ئوسترالیا و كه‌ له‌ پاش ئه‌و هه‌وڵانه‌ش هه‌موو جارێك ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ى دوورگه‌ى پاپانیوگینیا كراونه‌ته‌وه‌.


هه‌تا دواجار له‌ یه‌كێك له‌ هه‌وڵه‌كانیادا سه‌ركه‌وتو ده‌بن و ده‌گه‌نه‌ شارى مێلبۆرنى ئوسترالیا.


ئه‌وان له‌ ئوسترالیا خۆیان ڕاده‌ستى پۆلیسى ناكه‌ن و ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ ژیان له‌و شاره‌. به‌ڵام له‌پاش چه‌ند مانگێك هێزه‌كانى پاراستنى سنوره‌كانى ئوسترالیا ده‌ده‌ن به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یاندا و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن و پاشان ده‌یانگوێزنه‌وه‌ بۆ كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌ران له‌ داروین و پاشان به‌ فڕۆكه‌یه‌ك و بۆ جارى سێییه‌م دیپۆرتى دوورگه‌ى پاپانیوگینیا كراونه‌ته‌وه‌.


ئه‌وان له‌ ئێستادا كه‌ له‌و دوورگه‌یه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌دان په‌ناخوازى تر له‌ نائومێدیه‌كدا ده‌ژین كه‌ هۆكاره‌كه‌ى بڕیارێك بووه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌بوونى زانیارى دروست و كه‌ ماوه‌ى ژیانى ئه‌م چیرۆكه‌ پێنج ساڵى خایاندووه‌ ، واته‌ له‌ دواى پێنج ساڵ هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌ مافى په‌نابه‌رێتى گه‌ڕانه‌وه‌ چوار گۆشه‌ى یه‌كه‌م.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure