قاسم سلێمانى
3757 جار بینراوە 29/1/2018 10:30 AM

قاسم سلێمانى نامه‌يه‌كى هۆشدارى ئاراسته‌ى توركيا كردوه‌



سنور ميديا 

قاسم سولەیمانی هۆشداری دەداتە توركیا بۆ ئەو هەنگاوانەی بێ ئەوەی هەماهەنگی لەگەڵ ئێران و سوریا بكات لە ناوچەكە ئەنجامی دەدات و ناڕازییە.

 

به‌پێى هه‌وأڵى ئاژانسی (نامە نیوز) له‌ زارى سەرچاوەیەكی نزیك لە قاسم سلێمانی فەرماندەی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكردوه‌، سولەیمانی نامەیەكی بۆ فەرماندەیەكی سوپای توركیا ناردووەو ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە لە حەلەب ئامادەیە و پێش گەیشتنی سوپای توركیا بۆ ناوچەكە دەبێت بوەستێنرێن و لەگەڵ سەردار سولەیمانی هەماهەنگی ئەنجام بدەن.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، دوای ناردنی پەیامەكەی سولەیمانی هۆشداری دراوەتە سوپای توركیا كە لە ئەگەری نزیكبوونەوەیان لە پێگەكانی هاوپەیمانەكەیان كە ئێرانە ئەگەری روودانی پێكدادان لە ئارادایە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure