سوپای تورکیا شکست دەهێنێت
9072 جار بینراوە 28/1/2018 08:05 PM

نهێنی شکستەکانی سوپای تورکیا لە عەفرین چیە؟



سنور میدیا - وەرگێڕان

 

چاندنی مین لە دەوروبەری عەفرین

شارى عه‌فرينى ڕۆژئاوای کوردستان زياتر له (٥٥ - ٦٠ ) هه زار هاولاتى تێدا دەژين، كه هەمويان كوردن و بەو پەڕی بەرەنگارییەوە ئامادەى شەركڕدنن دژبه سوپاى توركيا، عەفرين پێكهاتووه له بەرزايى و نزمايى و دۆل و گردى زۆر، له ئەنجامى هاريكارى یەکینەکانی پاراستنی گەل  لەگەل سوپاى ئەمريكا تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی دژیان دەستپێکردووە، وەک بەرگری هێزەكانى كورد مينيان چاندووه كه كێشى (٥٠٠) كغم له سه‌رجه‌م شوينه كانى هاتنه ناوەوە بۆ عه فرين و ريگاكانى، لەو شوينانەوە كه سوپاى توركيا يان سوپاى سورياى ئازاد بيانەوێ بێنه ژورەوە، كوردەکان سەرجەم شوێنەكانى خويان قايم كردووه، به شاراوەيى و نادياری ڕۆكێتى ئه مريكى دژه تانكيان تيدا داناوه، كه پيشتر به كارنەهينراوه، ته نانه ت ناوه كه شي بلاونه كراوەته، که له سيسته مى هايل فايرى نوىى ئه مريكيه كه تواناى تيكشكان و له ناوبردنى سه نگه رو تانكى هه يه و روكيتيكى زور به هيزه.

 

بە لێشاو تانکەکانی تورکیا تێکدەشکێن

هەرچەندە  تانكەكانى توركيا به رەوپيشەوه دەڕون لەگەڵ هيزى مغاويرى وشكانى، كه له نزيك تانكەكانەوه به مه به ستى هيرشكردنە سەر سه نگه رى كورده كان، له كاتى هيرشكردنى سوپاى توركياو پيشرەويان بە درێژایی ( ٣ ) كم له سوپاى پاراستنى گەلى كورد دەستدەكەن به ته قاندنەوەى بۆمبه چينراوەكان، كه زياتر له (٢٢) تانكى توركى تيكشكاند، بومبه چينراوه كان كه كيشيان(٥٠٠) كغم واته نيوته ن له ته قينه وه كه تايبه ته به تيكشكاندنى پولاو تانك .

 

تەقینەوەی مینەکان لەگەڵ دەستڕێژی ڕەشاش

ڕەتڵە تانكه‌كانى توركيا دەوەستن و سه‌ركردايەتى سوپا ئاگادار دەكەنەوه لەو زيانه گه‌ورەيه له كوژرانى زياتر له (٤٠) كوژراو و بريندار له‌ريزه‌كانى سوپاى تورك، بەڵام يه‌كينه‌كانى پاراستنى گەل له شوێنى خۆيان ماون و نه‌چونه‌ته دەرەوه، سوپاى تورك خۆيان ون كردووه له نێوان ئه‌و ده‌سترێژو تەقانەى لێيان ده‌كرێت، به ڕەشاشى گەوره له‌لايه‌ن سوپاى یەکینەکانی پاراستنی گەل، بۆ سەرجه‌م هيزەكانى توركيا كه به‌ره‌ و عه‌فرين پێشڕەويان كردووه.

 

فڕۆکە و ڕۆکێتەکانی تورکیا کار لە شەرڤانان ناکا

سه‌ركردايەتى باڵاى سوپاى توركيا، حاڵه‌تى نائاسايى راگەياند به بۆردومانى ئاسمانى فڕۆكەكانى توركيا بەجۆرى F16 بەسەر شارى عەفريندا بەڕۆكێت و بومبى قورس، یەکینەکانی پاراستنی گەلیش سه‌نگه‌رەكانيان زۆر قايمه و بۆمب و ڕۆكيت به سوكى كاريان تێدەكات و تێكيان ناشكێنێ، ئەمەش تورکیایی هەراسانکردووە.

 

تورکیا دووەم سوپای ناتۆدا لە ئەگەری بەزیندایە

ليرەوه سوپاى توركيا لە به‌ردەم ئه‌گه‌رى به زيندايه و كه‌س بروا ناكات كه سوپاى توركياى دووەم سوپاى ناتۆ تووشى ئه‌م بەزينه بووبێت، له سەردەستى یەکینەکانی پاراستنی گەل، سه‌ركردايەتى باڵاى سوپاى توركيا برواى وابوو، كه هه‌فته‌يه‌ك به‌سه بۆ لێدان و داگيركردنى شارى عه‌فرين، بەڵام ئەوە بۆ ١٠ ڕؤژ دەچێت تەنیا یەک بست لە خاکی عەفرین داگیرنەکراوە .(ئەمەش توانای بەرزی شەرڤانان دەردەخات، لە ئەزمونیان لە جەنگی داعش و لێهاتووییان لە جەنگی پارتیزانیدا).

 

بە ڕۆکێتی ئەمریکا بەر هاتنی تانک و زرێپۆشەکان دەگیردرێت

سه ركردايەتى سوپاى توركيا ليوايەكى ته واوى له تانك و زرێپۆش و (٣) ليواى پيادەى نارد بو دووباره هيرشكردنەوه بو سه ر شارى عه فرين، به لام یەکینەکانی پاراستنی گەل، تاكتيكەكەيان گورى و چونه دامينى ئه و ريگايانەى كه دەچنەوه سەر شارى عه فرين، كه تانكەكانى توركيا نزيكبوونەوه  بەروكيتى ئەمريكى كه له سه رشان دەته قينريت وجورى هايل فايره،  ئاراسته دەكه ن به شيكى زورى تانك و زريپوشه كانى توركيا تيك ده شكين .

 

تورکیا خۆی لە ڕاگەیاندنی شکست دەدزێتەوە

توركيا زيانه كانى ئه و هيرشەى نه خستەسه ر ئه ستوى خوى، هەربويه فروكه كانى توركيا له جۆرى F16 بوردومانى پيگەكانى سوپاى ئه مريكاى له شارى مه نبه جى ريفى حه له ب كرد كه (٢٠٠٠) سەربازى ئه مريكى لێيه و له ئه نجامدا دوو راويژكارى ئه مريكى كوژران (ئەم هەواڵە لە لایەن ئەمریکاوە پشتڕاستنەکرایەوە)، ئه مه پيكدادانێكى ڕاستەوخۆيه له نێوان سوپاى توركياو ئه مريكيدا، به لام سوپاى ئه مريكا بريارى گه ورەكردنى نه دا و داواى له عيراق نه كرد كه به فروكه ى F15 له فروكەى توركى بدات له ئاسمانى سورياداوه.

 

دواین کارتی سور لەلایەن ئەمریکاوە

 له گه‌ل ئه‌وه‌شدا هێزى ئاسمانى سوپاى ئه‌مريكا تواناى لێدانى فرۆكه و چەكى ئاسمانى توركياى هەيه، به‌ڵام توركياى ئاگاداركردەوه كه هه‌ربۆردومانێكى ئاسمانى تر بۆ سه‌ر سەربازانى ئه‌مريكى كاردانەوه‌ى توندى ده‌بێت، له لايه‌ن هێزى ئاسمانى ئه مريكاوه، بەو شێوەيه (١٦) سه ربازى توركى به ديل گيران، بێجگه له كوژراو و بريندار له سوپاى توركيا.

 

سوپاى توركيا هێرشه‌كەى وه‌ستاند و تانك و زريپۆشه سوتاو و شكاوەكان و كوژراو و بريندارەكانى له گۆڕەپانى شەڕەكه كيشايەوه و(٢٨)شه رڤانيان كوشت و (١١)ى تريان به ديل گرت، له وه ده‌چێت له دواى بەديلگرتنى شه‌ڕڤانەكان يەكسه‌ر ڕەمى كرابن .

 

پێشڕەویی دووەم خراپتر شکستی پێهێنرا!

دواتر سوپاى توركيا هێزى گەوره‌ى زياترى نارد، به‌ڵام وه‌كو جارى پێشوو نا به‌ڵكو تانك و زريپۆشى به قه‌باره‌يه‌كى گه‌وره‌وه نارده ناوەوه ، هەروەها دهه‌ستيان به بۆردومانێكى زۆر توند كرد بۆ سەر شارى عه‌فرين كه (٦) كاتژمێرى به‌ردەوامى بى وەستان خاياند، له گه‌ڵل تۆپبارانكردن فرۆكە جەنگيەكانى توركيا له جۆرىF16 بۆردومانيان كردووه، دواتر سوپاى توركيا ده‌ستى به هێرش و پێشرەوى كرد، به‌ڵام سوپاى توركيا تووشى تێكشكانێكى گه‌ورەبوو، سه‌رۆكى توركيا ئه‌ردۆغانى تووشى شوك كرد.

 

سوپای سوریای ئازاد ناتوانێت سنوری عەفرین ببەزێنێت

ئيستا بارودوخ له عه فرين، سوپاى توركيا ناتوانى پيشرەوى بكات مەگەر زور به قورسى، هەروەها سوپاى سورياى ئازاد كه له به رەى روژئاواو سه رو له ناو سورياداهيرشيان كرده سه ر عه فرين توانيان (١٤) شاروچكه له ده وروبه رى عه فرين كونترول بكه ن، به لام نەيانتوانى بڕۆنه سەر ريگاى عه فرين بۆ لێدانى یەکینەکانی پاراستنی گەل.

 

سەرباری شکستەکان تورکیا دەستهەڵناگرێت

ئه وە يەكەمجاره سوپاى توركيا توشى ئه م تيكشكانه گه ورەيه دەبيت، ئيستا هەموو لايه ك چاوەڕوانى هيرشى نوێى توركيا دەكات كه به سه دان توپ و تانك و زريپوش و يه كەكانى مغاويرو هيزه تايبه تەكانى كوكردوتەوه، لەگەڵ بوردومانى فرۆكه و  توپبارانى به ردەوام بۆ سه رعه فرين، به لام شەرفانان بلاويان كردەوە كه ريگه له سوپاى توركيا دەگرن ئەگر بیەوێت عه فرين داگيربكات، زياتر لەوه ش كه به پى هاتوون بۆ پشتگيرى، يان به ئوتوموبيل له عيراق يان ئيرانەوه هاتون يان سه روى سورياوه بوپاراستنى شارى عه فرين له داگيركردن له لايه ن سوپاى توركياوه.

 

ڕاگەیاندنە بیانیەکان شکستی ئەردۆگان ناشارنەوە!

  سوپاى توركيا ئه و زانياريانەى شاردۆتەوه سەبارەت به هەردوو تيكشكانەكەيان، بەلام ته لەفزيونەكانى به ريتانيا و ئه مريكا زانياريەكانيان بەشيوەى به ش به ش ئاشكراكردووه، هه تا توركيا دانینا به به شيك له زيانەكانى و بە جۆرێک لە ئێستادا ناتوانێت پيشڕەوى بكات به ره و عه فرين.

 

سوپای ئەسەد لە ناوچەکە کشاوەتەوە
 سه باره ت به سوپاى عه رەبى سورى كه له ژير سه ركردايه تى سه رۆكى سورى به شار ئه سەد دايه له ته واوى ناوچه كه كشايه وه، بۆ ئه وه ى له گه ل سوپاى توركيا به ريه ك نه كه ون، هه روەها بۆ ئەوەی لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل تێنەکەون ، بە جۆرێک سوپای ڕژێم كشايەوه بۆ دوورى (٤٠) كم له ناوچه ى پيكدادانه كان. سوپاى سوريا بەچاوى خۆى قه باره و توندى شەڕەكەى بينى كه چۆن سوپاى توركيا نه يتوانى پيشرەوى بكات، لەبەرئه وه ئه گه ر سوپاى سوريا پيشرەوى بكات توشى تيكشكان دەبيتەوه به زيانيكى گه ورەوه .

 

ئەمریکا؛ تێکشکاندنی سوپای تورکیا سروشتیە

جه نه رال ماكس تايلر زمانحالى بنتاغونى وه زارەتى به رگرى ئه مريكا هاوکات سه روكى ناتۆشه ده ليت" سوپاى توركيا هيرشى كردوته سه رعه فرين، به بى لێكولينه وه، واى دانابوو زور به هيزه و دەتوانێت شکست بە شەڕڤانان بهێنێت، لەبەر ئەوه  تێكشكانى سوپاى توركيا سروشتيه، لەبەر ئەوەى بێ دیراسەكردن هيرشى كردووه و پلانى سه ربازى مەيدانى نه بووه، كه يەكەكانى سوپاى هاوپه يمانى ئەتلەسى و ناتو پێى هه لدەستن، لەبه ر ئەوه ئەو كاره زور سانايه و هاوپه يمانى ئه تله سى وا دەڕوانێته بارودوخى سوپاى توركيا له شارى عه فرين، بارى زور قورسه و هاوپه يمانى ئه تله سى نايه ويت كه دووه م سوپاى هاوپه يمانى ئه تله سى كيشەى تيكشكانى بۆ دروست بيت، له به رامبەر كوردەكان.

 

کاردانەوەی شکست قەتڵوعام دەبێت لەلایەن تورکیاوە

هەر بە پێی لێدوانەکەی تایلر، ئەگەر بێت و تورکیا لەبەرامبەر یەکینەکانی پاراستنی گەل شکست بهێنێت،   ئه وا كاردانەوەى توركيا هه ستانه به قەتلوعامكردنى كوردان، هەروەها هيرشى به رفراوانى گه ورەى توركيا بو سه ر گشت ناوچه كوريیەكان   ئه نجام دانى كوشت و بڕى بەكومه لە دژى كوردان كه ئه م كارەش هاوپه يمانى ئه تله سى ڕەتى ده كاتەوه ئيمەش ده مانەويت هاوكارى سوپاى توركيا بكه ين، به لام سوپاى توركيا لەتەنگژەيەكى گه ورەدايه له بەرامبه ر سوپاى پاراستنى گه لى كورد.

 

سەرچاوە: پێگەی الدیار

وەرگێڕان؛ ڕێباز سەلاح

پێداچوونەوە  و داڕشتنەوە و دانانی تایتڵەکان لەلایەن (هاوکار ڕەفیق)ەوە بووە.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure