مۆز
1443 جار بینراوە 25/1/2018 07:33 PM

خواردنی "مۆز" بەسوودە بۆ میزڵدان و گورچیلە



سنور میدیا - زرنگ محەمەد

- هێزی لەش زیاد دەکات ڕۆژی سێ دانە بخۆی سێ ژەمە چونکە لە 80% ماددەی شەکری تێدایە .


- مۆز پێکهاتووە لە ماددەی ئاسن و فسفۆڕ و فلۆر و ڤیتامین ( C ) ڤیتامین ( ADB ) یارمەتی بەهێزکردنی پوکی ددان دەدات .


- یارمەتی منداڵان دەدات بۆ گەشە پێدانی لەش ئەگەر بۆ ماوەی 51 ڕۆژ ڕۆژی دوو دانە بخۆن .


- زۆر بەسوودە بۆ میزڵدان و نەخۆشیەکانی گورچیلە .


- یارمەتی بەهێزبوونی سنگ و سورێنچک دەدات .

 


* تێبینی:
1. کاتێک مۆز ئەم سوودە زۆرانەی دەبێت کە بە دەرمان نەگەیشتبێت واتە سروشتی بێت .


2. خۆت لەخواردنی مۆزی کاڵ و نەگەیو یان کۆن و ڕەش بووە و بپارێزە .


3. ئەگەر لەکاتی خواردندا مۆزەکە جوان نەجوورێت ئەوا دەبێتە هۆی دروستکردنی باو بژی ناو سک و کەسەکە ناڕەحەت دەکات .


4. خواردنی مۆز بۆ ئەو کەسانەی قەڵەون ، یان نەخۆشی شەکرەیان هەیە ، یان ڕیخۆڵەکانیان ئاوساوە زیان بەخشە .


5. زیادە خۆری لە مۆزدا ، هۆکارێکە بۆ دروستکردنی حەساسیەت و ئاڵۆش و خووروی لەش .


6. مۆز درەنگ هەرس دەبێت لەبەر ئەوە ئەو کەسانەی گەدەیان باش کارناکات و سستە ، ئەبێت کەم کەم بخۆن تا گەدەیان ڕادێ لەسەر خواردنی .


7. دوای مۆز خواردن یەکسەر ئاوی بەدوادا مەکە .


8. ئەو خواردنانەی کە ناکرێت هاوکات لەگەڵ مۆز بخورێت بریتین لە لیمۆ و بەڕوو .


9. لەبیرت بێت کە هیچ کاتێ لە ناشتا نابێ مۆز بخورێت .


سەرچاوە: کتێبی بۆ هەر دەردێ دەرمانێ .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure