نه‌وت
410 جار بینراوە 25/1/2018 02:12 PM

نرخی نەوت ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد



سنور ميديا 

ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی بۆرسەی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنت ژمارەیەكی پێوانەیی دیكەی تۆماركردو لە 71 دۆلاری تێپەڕاند.

 

ئاژانسەكان بڵاویان كردەوە، هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ دابەزینی 10 هەفتەی بەردەوامی قەبارەی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا لەلایەك دەگەڕێتەوەو لەلایەكیتریشەوە، دابەزینی بەهای دۆلارە بەراورد بە دراوەكانی دیكە.

 

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 33 سەنت بەرزبووەوە؛ بە 70 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەكراو نرخی نەوتی تەكساسی ئەمریكاش 46 سەنت بەرزبووەوە‌و بە 66 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

 

بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت جگە لەو دوو هۆكارە، پاڵپشتی لە هەوڵی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتیش وەرگرتووە، كە پابەندن بە كەمكردنەوەی رۆژانەی 1.2 ملیۆن بەرمیل نەوت.

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure