مه‌كگۆرك
2634 جار بینراوە 25/1/2018 11:15 AM

مه‌كگۆرك مه‌ترسى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر هێرشى توركيا ئاشكرا كرد



سنور ميديا 

برێت مەکگۆرک مه‌ترسی‌ خۆی‌ نیشاندا به‌رامبه‌ر به‌هێرشه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ مەترسی ئەوەی هەیە ژیان بە داعش ببەخشێتەوە.

 

برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری‌ سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق و سوریا له‌رێگه‌ی‌ هه‌ژماره‌كه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ له‌تۆڕی‌ تویته‌ر ڕایگەیاند هێرشه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا بارودۆخی عەفرین ئاڵۆزتر دەبێت و ئەمریکا بەجدی کاردەکات بۆ ئەوەی هانی دانبەخۆداگرتن و کەمکردنەوەی گرژییەکان بدات.

 

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ ئه‌منییه‌كانیش ڕایگه‌یاندووه‌ : ئاماده‌ین كار بكه‌ین له‌گه‌ڵ توركیا.

 

هێرشی‌ سوپای‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، پێینایه‌ شه‌شه‌مین رۆژه‌وه‌و به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ ناوچه‌كه‌ به‌هۆی‌ بۆردومانه‌كانه‌وه‌ 35 مه‌ده‌نی‌ شه‌هید بوون و 103 ی‌ تریش برینداربوون.

 

31682512018_23.PNG

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure