قه‌يسى
1337 جار بینراوە 24/1/2018 04:17 PM

بزانە دوو دانە " قەیسی" ئەتوانێ چی لەش دابینکات



سنور میدیا - زرنگ محەمەد

قەیسی یەکێکە لە میوە بەتامەکان و زۆرێکیش وەکو شلە دەیخۆن بەتایبەت لە کۆمەڵگەی ئێمە ڕۆژانی جەژن بەخواردنی شلەی قەیسی دەست پێدەکەین لەگەڵ ئەمانەشدا کۆمەڵێک ڤیتامین و سوودی باشمان پێدەدەن .

 

خواردنی قەیسی لێوان لێوە لە ڤیتامین ( A ) بەجۆرێک کە دوو دانە قەیسی ئەتوانێت نیوەی ڤیتامینی لەشی کەسێکی باڵق دەستە بەر بکات ئەم ڤیتامینە بۆ گەشە کردنی لەش زۆر پێویستە و توانای بینین لە شەودا زیاد ئەکات .


قەیسی دژی کەم خۆریە و هاوسەنگی ڕیخۆڵەکانیش ڕادەگرێت بۆ سیستەمی بەرگری لەشیش زۆر بەکەڵکە سەرەڕای ئەوەی خواردنی قەیسی بۆ زۆر لەو نەخۆشانەی کە لە دەورانی چارەسەرکردندان پێش نیار ئەکرێت , هەروەها پسپۆڕانی خواردەمەنی قەیسی بەخواردنێکی پڕ پۆتاسیۆم ناو دەبەن و میز هاوەرەو بۆ چارەسەری میز گیران کاریگەرییەکی چارەسەر کەری هەیە .


قەیسی ڕیخۆڵەکان هاوسەنگ و چالاک ڕائەگرێت و ( قەیسی ووشک ) یان ( گەڵای قەیسی ) وەکو ڕەوان کەر بەکار ئەێنرێت ,


قەیسی لە دەرمانی خەو کاریگەر ترە لەوانەیە جێگای سەر سوڕمان بێت ئەگەر بڵێین قەیسی خەوهێن و بێ زیانیشە , گیا ناسان خوێی کانزای ئاوی قەیسی بۆ هێورکردنەوەی مێشک و خاوکردنەوەی دەمارەکان بە گرنگ ناو ئەبەن دوو یان سێ دەنک قەیسی گەییو نیو سەعات بەر لە نوستن بخورێت ئەوا شەوێکی ئارام بەخش و خۆشت بەنسیب ئەکات دژی هاژە هاژی گوێ یە و ئەو کەسانەی کە گوێیان هاژە هاژی تیایە ئەگەر ڕۆژی دوو سێ دڵۆپ ڕۆنی قەیسی بتکێننە گوێیانەوە کێشەکەیان بەتەواوی چارەسەر دەبێت .


سەرچاوە: کتێبی بۆ هەر دەردێ دەرمانێ .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure