سوپايى ئه‌مريكا
3111 جار بینراوە 22/1/2018 10:17 PM

ئەگەری دەستوەردانی ئەمریكا هەیە بۆ ڕێگرى دژى توركيا له‌سوريا



سنور ميديا 

رۆژنامەی ئیندپندنتی بەریتانی، شیكارییەكی شارەزای كاروباری سەربازی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست "پاتریك كۆبێرن" بڵاوكردووەتەوە، كە باس لەهێرشی سوپای توركیا بۆ سەر عفرینی رۆژئاوای كوردستان دەكات.

 

پاتریك كۆبێرن شیكارییەكەی بەناوی ئەوە نووسیوە، كە هێرشی سوپای توركیا، "شەڕێكی خوێناوی ئەهلی لەسوریا بەدوای خۆیدا دەهێنێت".

 

بەقسەی ئەو شارەزایە، كە حەوت ساڵە لەسوریا شەڕو پێكدادان هەیە، ئەم هێرشەی سوپای توركیا دەبێتە هۆی درێژەكێشانی ئەو شەڕە، كە رەنگە زیانی زۆر بەدوای خۆی بهێنێت.

 

هەر بەقسەی ئەو شارەزایە، كە توركیا هێرشی زەمینی بۆ سەر عفرین ئەنجامدەدات‌و شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەلیش بەرگری دەكەن، بەو هۆیەشەوە شەڕی توند لەناوچەكە روودەدات.

 

پاتریك كۆبێرن پێشبینی ئەوەشی كردووە، كە رەنگە لەدرێژەكێشانی شەڕەكە ئەمریكا دەستوەردان بكات‌و وەڵامی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر شەرڤانان بداتەوە، چونكە ئەو هێزە لەشەڕی دژی داعش هاوكاری ئەمریكا بوون لەسوریا.

 

توركیا چەند رۆژێكە دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەر عفرین لەرۆژئاوای كوردستان كردووەو ئۆپەراسیۆنەكەش بەردەوامی هەیە، كە ئەوە كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هاتووە.

 

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure