سنور ميديا
334 جار بینراوە 21/1/2018 10:46 PM

جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا گه‌یشته‌ نزيك سنوری سوریا



سنور ميديا 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ يه‌ك شه‌ممه‌ مایك پینس جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌ربازگه‌كانی ئه‌مریكا له‌نزیك سنوری سوریا.

 

ئاژانسه‌كانی فۆكس نیوز و ئێن بی سی ئه‌مریكا، له‌هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا ئاشكرایانكردوه‌:" مایك پینس جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكا له‌نزیك سنوری سوریا".

 

ئه‌و دوو ئاژانسه‌ زانیاری وردیان تاكو ئێستا بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌ وێنه‌یه‌كی جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، كه‌ پێده‌چێت له‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی بێت له‌ناو خاكی ئه‌رده‌ن، كه‌ له‌وێنه‌كه‌دا وێنه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ده‌رده‌كه‌وێت.

 

سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، بۆ لای هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له‌نزیك سنوری سوریا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ به‌شه‌ڕێكی نوێدا تێده‌په‌ڕێت،كه‌توركیا هێرشی كردوه‌ته‌ سه‌ر عه‌فرین له‌رۆژئاوای كوردستان.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure