وەفدی هەڕێم و عەبادی
4077 جار بینراوە 20/1/2018 11:54 PM

بارزانی و شاندەکەی لەبەردەم عەبادی بە زمانی جەستەیان چیان وت؟



هاوکار ڕەفیق - شارەزا لە زمانی جەستە

ئەگەر شیکارییەک بۆ ئەم وێنەیە بکەین، دەبینین زمانی جەستەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەسەر زمانی جەستەی نێچیرڤان بارزانی و شاندەکەیدا زاڵە.

 

(تونیا ڕیمان) لە پەرتوکەکەیدا بە ناونیشانی (the power of body language)، شیکارییەک بۆ وێنەیەک دەکات کە کتومت هاوشێوەی دانێشتنەکەی حەیدەر عەبادییە.  


هەروەک چۆن دەبینین شوێنی دانیشتنی عەبادی و لەیەکتر بڵاوکردنی قاچەکانی و شێوازی دانانی دەستەکانی، جۆرێک لە باڵادەستی و هێزی پێداوە، سەرباری ئەوەی دەرکەوتەکانی سەر ڕووخساریشی دەرخەری بێتاقەتی و  توڕەییە، وەک ئەوەی ناچارکرابێت پێشوازی لەم وەفدە بکات.


لەبەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی و شاندەکەی بەسەریەکەوە دانیشتوون و شێوازی دانانی قاچ و دەستیان پێچەوانەی ئەو هەستەیە کە عەبادی لە ڕێگەی ئاماژەو بزاوتەکانی جەستەیەوە دەیگەیەنێت، عەبادی لە دۆخێکی زاڵ و ئەوانیش لە دۆخێکی لاوازدا، هاوشێوەی عەبادی ڕوخسارێکی مات و بێ زەردەخەنەیان هەیە، وەک ئەوەی بە زۆر هاتبن، ئەمەش هەستی هاوشێوەیە هەردوولا لە یەکتر بینین و گفتوگۆی یەکتردا بێتاقەتن. 


(ڕۆبەرت فیبس) زۆرترین شیکاری زمانی جەستەی سیاسیەکانی کردوە و خاوەن پەرتووکێکە بەناوی (body language: it's what you don't say that matters)، لەم پەرتووکەدا باس لە حاڵەتێێک دەکات پێی دەگوترێت (دەرکەوتنی هاوشێوەیی)، لیرەدا  ئەم بابەتە بەسەر هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی فواد حسێندا جێبەجێ دەبێت، بە دانانی قاچ و شێوازی دەستگرتنی هاوشێوە و  تێک ئاڵاندنیان، هەڵگری یەک جۆر لە بیرکردنەوەن، کە نیشانەی نا ئارامی و پەشیمانی و پەشۆکاوییە سەر جەستەیانەوە پەخشکردووە .


بە تایبەت نێچیرڤان بارزانی، کە بەدەستی ڕاستی سێ پەنجەی دەستی چەپی گرتووە، ئەمەش هەمان بابەتە کە (ریتشارد ویبستر) لە پەرتوکەکەیدا (body language: quick&easy) باسی لێوە کردووە، کە پێی وایە ئەم دەرکەوتەیە واتای قەلەقی و شڵەژاوی دەگەیەنێت.



بەگشتی لەم وێنەیەدا عەبادی بە زمانی جەستەی دەیەوێت بە وەفدی هەرێم  بڵێت "دۆخەکە لە لەژێر کۆنتڕۆلی مندایە و من لە ئێوە بەهێزترم" بە پێچەوانەوە زمانی جەستەی بارزانی و شاندەکەی لە دۆخێکی نەرێنیدایە و بە زمانی جەستەیان جۆرێک لە شەرم و هەستی ئیستیفزازی و ملکەچیان پێوە دیارە، وەک ئەوەی بڵێن "ناچارین ئەگەر هەرگیز حەزمان نەدەکردن سەردانی تۆ بکەین".


پێش شیکاریکردنی ئەم وێنەیە دەبێت پەیوەندی هەریەکە لەم دوو لایەنە لەبەرچاوبگرین، کە بە درێژایی یەکساڵی ڕابردوو لە نزمترین ئاستدابووە، ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و لەشکرکێشی سوپای عێراق بۆ ناوچە جێناکۆکەکان، دوو سەرەکیترین ڕووداو بوو، کە پەیوەندی نێوان هەرێم و ناوەندی بەرەو ئاستی خراپ برد (بەجۆرێک چوار مانگە پەیوەندی دیپلۆماسی و سیاسی نێوانیان پچراوە).


 لەم ململانێیەشدا بە دڵنیاییەوە عەبادی براوەیە و هەرێمی کوردستان وەک دۆڕاوێک و سەرۆکی حکومەت و شاندەکەی وەک شکستخواردوو خۆیان دەبینن و چەندین تەنازولاتیان بۆ عەبادی کردووە، تەنیا بۆ ئەوەی دەرگای دانوستانیان بەسەردا دانەخات، ئەمەش بە دڵنیاییەوە ڕۆڵی دەبێت لەوەی هەستی ناوەوەی هەریەکەیان بە شێوەیەکی ڕاستەقینە بەسەر جەستەیانەوە دەربکەوێت.


سەرباری ئەوەی پیشوازیکردنیان لە فڕۆکەخانە و مامەڵەکردنیان بەپێی پێوست نەبوو، لە پشتی عەبادییشەوە تەنیا ئاڵای عێراق هەڵکرابوو، بەناچاریش لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی عێراقەوە سەردانی تارانیانکرد (وەک ئەوەی هەرێم خۆی فڕۆکەخانەی نەبێت).


ئەمەش وەفدی هەرێمی ناچارکرد دوای چوار مانگ لە دەرگای عەبادی بداتەوە، بەیاننامە بڵاوکراوەکەی عەبادییش، دوای ئەم سەردانە هیچ نەبوو بێجگە لە دووبارە کردنەوەی لێدوانەکانی پێشووی، هەموو ئەمانەش لە ڕەهەندی سیاسیەوە سەرکەوتنێکی دیکەن بۆ عەبادی و بەپێچەوانەشەوە بچووکردنەوەی زیاتری هەرێمی کوردستانن.   

 

950202012018_14519931_1776913309255209_6745943915937499973_n7.jpg

هاوکار ڕەفیق - شارەزا لە زمانی جەستە

 

 

بۆ بینینی سەرجەم بەشەکانی نوسەر دەربارەی زمانی جەستە لەماڵپەڕی سنورمیدیا، بگەڕێرەوە بۆ ئەم لینکانەی دانراون.

بەشی یەکەم: دەروازەیەک بۆ ناساندنی زمانی جەستە.

بەشی دووەم: واتا شاراوەکانی زمانی جەستەی سیاسیەکان.

بەشی سێهەم: گرنگی زمانی جەستەی سیاسیەکان لە ناوخۆ و دەرەوەدا.

بەشی چوارەم: ئاماژەکانی درۆکردن و ڕەنگدانەوەی بەسەر زمانی جەستەی سیاسیەکانەوە.

بەشی پێنجەم: ئاماژەکانی بەکارهێنانی چاویلکە لە زمانی جەستەی سیاسیەکاندا.

بەشی شەشەم: ئاماژەکانی گریان وەک بەشێک لە زمانی جەستەی سیاسیەکان.

بەشی حەوتەم: وەرگێڕدراو: چۆن دەزانیت کەسێک درۆت لەگەڵ دەکات، لەرێگەی زمانی جەستەوە.

بەشی هەشتەم: ڕۆڵ و گرنگی تەوقەکردن لە زمانی جەستەی سیاسیەکاندا.

بەشی نۆیەم:واتاکانی حەڤدە جۆری تەوقەکردن لە زمانی جەستەی سیاسیەکاندا.

بەشی دەیەم: ئاماژەکانی بەرزکردنەوەی دوو پەنجە، لە زمانی جەستەی سیاسیەکاندا.

بەشی یانزەیەم: لە ئەمریکا کاندیدی سەرکەوتوو دەبێت زمانی جەستەی چۆن بێت.

بەشی دوانزەیەم: گرنگی زمانی جەستەی کاندیدەکان، لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا لەساڵی (١٩٦٠هەتا٢٠١٢).

بەشی سیانزەیەم: زمانی جەستەی ١٦ کاندیدی ئەمساڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

بەشی چواردەهەم: کاریگەری زمانی جەستەی هیلاری کلینتن، لە بانگەشەکانی هەڵبژاردندا.

بەشی پازدەیەم: واتا شاراوەکانی زمانی جەستەی دۆنالد ترەمپ.

بەشی شازدەهەم: گرنگی زمانی جەستە بۆ پێشکەشکار و پەیامنێران.

بەشی حەفدەهەم: بارزانی و شاندەکەی لەبەردەم عەبادی بە زمانی جەستەیان چیان وت؟ 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure