پێدەەچێت توركەكان لەگەڵ ڕوسیا گەیشتبێتنە ڕٍێكەوتنێك
2028 جار بینراوە 18/1/2018 06:49 PM

توركیا و ئەگەری هێرشكردنە سەر عفرین



 

پێشەكی
لەگەڵ دەست پێكی هێرشی سوپای سوریا بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی ڕوسیا بەرەو ئیدلب ، كە بە پێگەی سەرەكی ڕێكخراوی بەرەی نوسڕە و ئۆپۆزسیۆنی سەر بە توركیا ئەژمار ئەكرێت، توركیا هەردو باڵوێزی ئێران و ڕوسیای بانگهێشت كرد داوای وەستاندنی هێرشەكانی سوریای كردووە لەدژ خەڵكی سڤیل لەو پارێزگایە. ئەمەش لە كاتێكدایە كە توركیا بەردەوامە لە ئاسانكاری كردن بۆ گواستنەوەی چەكدار و چەكی قورس بۆ ئیدلب بۆ ڕێگری كردن لە پێشڕەوی سوپای سوریا.



شیكارییەک بۆ نیەتی تورکیا
١:  ئەم هەڵوێستەی توركیا كاتێك مانادار ئەبێت كە بزانین هاوكات لەگەڵ پێشڕەوی خێرای سوپای سوریا بۆ سەر پێگەی بەرەی نوسڕە و ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ئیدلب، دەوڵەتی توركیا بە گەرمی باس لە ئامادە كاری كاردنی سوپای توركیا ئەكات بۆ هێرش كردنە سەر كانتۆنی عفرین.


٢: دوای دڵنیا بوونی توركیا لە شكستی بەرەی نوسڕە و ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ئیدلب، بە ئەنجامدانی پڕۆسەی سەربازی لە دژی كانتۆنی عفرین، توركیا دەیەوێت:


أ-  دۆخی سوریا ئاڵۆزتر بكات لە رێگەی دروست كردنی شەڕێكی دیكەی لاوەكییەوە لە دژی كورد.


ب-  دەرفەتێك بدۆزێتەوە بۆ چەكدارە هەڵاتووەكانی بەرەی نوسڕە و ئۆپۆزسیۆنی سوریا تا بچنە ناو كانتۆنی عفرینەوە و لەوێ درێژە بە مانەوەی خۆیان بدەن. كشانی بەرەی نوسڕە بەرەو كانتۆنی عفرین لە توێژینەوەیەكی نێوەندی "نورس"ی نزیك بە بەری نوسڕە كە لە 6/1/2018 دا بڵاو كراوەتەوە و تیایدا باس لە سیناریۆكانی ئایندەی بەرەی نوسڕە دەكات و دەڵێت: گەر بەرەی نوسڕە بتوانێت بچێتە ناو عفرینەوە، ئەتوانێت ببێـتە خاوەن ناوچەیەك یەك پارچە كە لە ڕۆژئاوای ڕوباری فوراتەوە دەست پێدەكات و درێژ دەبێتەوە تا سنورەكانی باكوری ڕۆژئاوای سوریا.



هەڵوێستی لایەنەكان لە هەمبەر لەشکرکێشی عەفرین:

١: ئەمەریكا : پێی وایە كە هەڕەشەی توركیا بۆ سەر عفرین ، بە پلەی یەكەم گرفتی ڕوسیا و توركیا وئێرانە و ئەبێت ئەوان دەستو پەنجەی لەگەڵدا نەرم بكەن. ئەمەریكا لە مەڕ عفرین بە ئاشكرا ئەڵێت كە "ناكەوێـتە چوار چێوەی پڕۆسەكانی هاوپەیمانانەوە". ئەوەی ئێستا بەلای ئەمەریكاوە گرنگە شوێن پێكردنەوەیە بۆ بونێكی درێژ خایەن لە سوریا .


٢: ڕوسیا: پێدەەچێت توركەكان لەگەڵ ڕوسیا گەیشتبێتنە ڕٍێكەوتنێك بەو ناوەڕۆكەی عفرین لە بەرامبەر ئیدلب دا. سەرباری ئەوەی كە ڕوسەكان پێگەی سەربازییان هەیە لە عفرین بەڵام تا ئێستا ناڕەزایەتییەكی ئەوتۆیان دەر نەبڕیوە بەرامبەر بەهەڕەشەكانی توركیا لەمەڕ عفرین.


٣: ڕژێمی سوریا: بەدوور نازانرێت ڕژێمی سوریا لەبەرامبەر گرتنەوەی ئیدلب، بە شێوەیەكی كاتی رێگە بە هێرشی سورپای توركیا بدات بۆ سەر عفرین تا لەیەك كاتدا هەم ئیدلب بگرێتەوە و كوردیش لاواز بكات.



دەرەنجام
١: بە پێی گریمانەكان، ئێستا باشترین كاتە بۆ پێشڕەوی كردنی سوپای توركیا و سوپای ئازادی پاشكۆی بۆ ناو عفرین بەتایبەت كە لە لایەك ئەمەریكا ئامادە نییە پشتیوانی لەو كانتۆنە بكات لە لایەكی دیكەشەوە تەنگیش بە هێزە ئیسلامییە توندڕە هاوپەیمانەكانی توركیاش هەڵچنراوە لە ئیدلب.


٢:  ئەمەریكا هێدی هێدی بەرەوە ئەوە هەنگاو ئەنێت كە ئامادە كاری بكات بۆ دروست بوونی هەرێمێك بۆ كورد لە ڕۆژئاوا لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە سوریا و توركیاش ئەیەوێت بە پێشڕەوی كردنی بۆ عفرین گرفت بۆ ئەو پڕۆژەیە دروست بكات. 


٣: توركیا بۆ چونە عفرینەوە پێویستی بە پشتیوانی هێزی ئاسمانیی ڕوسیا هەیە، لەبەر ئەوەی بە بێ ئەو پشتیوانییە ڕوو بەڕووی شەرێكی درێژ خایەن دەبێتەوە،  بەڵام پێناچێت بە ئاسانی ڕوسیا ئەو هاوكارییەی توركیا بكات، بگرە دەیەوێت شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ توركیا زەمین گیر بكات لە تەڵەزگەی عفریندا. 

تێبینی: ئەم بابەتە لە ماڵپەری میللەتەوە وەرگیراوە.

 

 

1046151812018_481320412018_4435921122017_بەختیار کاکی.jpg

بەختیار ئەحمەد کاکی - پسپۆڕی كاروباری ئێران و گروپه‌ تیرۆریسته‌كان له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure