سه‌ركرده‌ باڵاكان
3998 جار بینراوە 24/8/2015 10:17 PM

نهێنى ته‌واوى كۆبوونه‌وه‌كان و پلانه‌كانى نێوان پارتى و به‌رهه‌م صاڵح و كۆسره‌ت ڕه‌سول له‌سه‌ر باڵى هێرۆخان و گۆڕان ئاشكرا ده‌كرێتله‌ گه‌ڵ گۆڕانكاريه‌كان له‌ پۆسته‌كان



سنور ميديا _ تايبه‌ت 

گۆڕانكاریه‌كانی نێوان نێچیرڤان بارزانی و كۆسره‌ت ڕه‌سول و به‌رهه‌م صاڵح بریتی بوه‌ له‌ پێدانی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان به‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سول و سه‌رۆك كۆمار بۆ به‌رهه‌م صاڵح , و دووساڵی تر بۆ بارزانی , و به‌رپرسى ڕاگه‌ياندنى به‌هه‌رم صاڵحيش ڕه‌دى ده‌كاته‌وه‌ .

 

به‌پێی زانیاریه‌كانی سنور میدیا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی نێوان نێچیرڤان بارزانی و به‌رهه‌م صاڵح و كۆسره‌ت ڕه‌سول له‌مالی كۆسره‌ت ڕه‌سووكراوه‌ , تێیدا ئاڵوگۆڕی به‌رژه‌وه‌ندی نێوانیان كراوه‌ , و پارتی له‌ به‌رامبه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دوو ساڵی تر بۆ مه‌سعود بارزانی ئه‌م پۆستانه‌ بدات به‌ باڵی به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ڕه‌سوول .

 

به‌پێی زانیاره‌كانی سنور میدیا ئه‌و پۆستانه‌ش كه‌ بڕياره‌ پارتى پێيانى بدات , پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ به‌رهه‌م صاڵح و وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان بۆ ده‌رباز كۆسره‌ ڕه‌سوول كه‌ ئێستا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌ .

 

هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی سنور میدیا  ئه‌و كارانه‌ی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ كراوه‌ نووسینی پرۆژه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح به‌وه‌ی له‌و پرۆژه‌ وا دابڕێژرێت كه‌ دووساڵه‌كه‌ بۆ مه‌سعود بارزانی درێژ بكرێته‌وه‌  و له‌ ئێستاشدا سه‌رقاڵی كاركردنن بۆ ئه‌و كارانه‌وه‌ خه‌ریكی واژوو كۆكردنه‌وه‌ن .

 

وه‌ زانياريه‌كانى سنور ميدياش ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ ڕوو دوا به‌دواى كۆبوونه‌كان پلانى ئه‌وه‌ دانراوه‌ يه‌كێتىو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ هاورابوونيان له‌سه‌ر گۆڕينى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم دوور بخرێنه‌وه‌ , و يه‌كێتى پاشه‌كشێ پێبكه‌نه‌ به‌وه‌ش وتارێك ناوسراوه‌ به‌ ناونيشانى يه‌كيتى پاشكۆى نه‌وشيروان مسته‌فايه‌ و داوا ده‌كرێت يه‌كێتى بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌مان سياسه‌تى پێشووى به‌وه‌ى هاوپه‌يمانى پارتى بووه‌ , و دواتر له‌سه‌ر ده‌سه‌روتاره‌كه‌ی مالپه‌ڕی پارتی ئه‌و وتاره‌ بڵاو كرايوه‌ .

 

سه‌رچاوه‌كی تایبه‌ت به‌ سنور میدیایی ڕاگه‌یاند " له‌ئێستا كادرانی یه‌كێتی و باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی هه‌ست به‌ مه‌ترسی له‌سه‌ یه‌كێتی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی 30 حوزه‌یرانێكی تر به‌سه‌ر یه‌كێتی دا بێنن , بۆیه‌ پێده‌چێت  هه‌ڵویسته‌ی توند وه‌ربگیرێت به‌رامبه‌ر به‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی , و تووشی شكستی گه‌وره‌یان بكه‌ن .

 

پرۆژه‌كه‌ی به‌رهه‌م صاڵح زۆرترین ناڕه‌زایتی له‌ناو به‌رپرسان و كادران و په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی لێكه‌وته‌وه‌ , و به‌وه‌ی بۆ داتاشینی دوو ساڵی تر بۆ به‌رزانی داڕێژراوه‌ .

 

له‌و باره‌يه‌وه‌ توانا ئه‌حمه‌د به‌رپرسى ڕاگه‌ياندنى د. به‌رهه‌م صاڵح جێگرى دوويه‌مى سكرتێرى يه‌كيتى ئه‌و هه‌واڵه‌ى ڕه‌د كرده‌وه‌  تايبه‌ت به‌ سنور ميديايى ڕاگه‌ياند " جارێك ئه‌مه‌ درۆيه‌كى گه‌وره‌يه‌ , و ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن به‌ڵگه‌كان بخه‌نه‌ روو , و سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرا بكه‌ن , پرۆژه‌كه‌ى دكتۆر به‌رهه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندى دۆخى هه‌رێمى كوردستانه‌ , وه‌ پارتى به‌ هه‌موو خاله‌كانى‌ پرۆژه‌كه‌ى دكتۆر به‌رهه‌مى ڕازى نيه‌ , ئه‌مه‌ ده‌ليلى ئه‌وه‌يه‌ كه‌وانيه‌ .

 

وتيشى " پارتى ئێستاشى له‌ گه‌ڵدابێت نايه‌ته‌ ژێربارى هه‌رچوار لايه‌نه‌كه‌وه‌ سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رۆك له‌ ناوخه‌ڵكه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت ئه‌م و ده‌يان ده‌ليلى تره‌, و كه‌ پارتى له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م صاڵح نه‌بوو له‌ نووسينى ئه‌و پڕۆژه‌يه‌ .

 

توانا ئه‌حمه‌د جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه‌ " پرۆژه‌كه‌ى كاك به‌رهه‌م هه‌وڵێك بوو  له‌ ناو يه‌كێتى ئاسايه‌ خه‌ڵكى هه‌بێت پێى باشبوو خه‌ڵكٍ هه‌بێت پێ باش نه‌بێت .

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد " پرۆژه‌ى دكتۆر به‌رهه‌م خزمه‌ت به‌ ويلايه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێم ناكات , به‌هيچ شێوه‌يه‌كيش به‌ديلى پرۆژه‌ ياساكه‌ى په‌رله‌مان نيه‌ كه‌ فراكسيۆنى يه‌كێتى پێشكه‌شيان كردوه‌ ‌ , وه‌ هه‌موو يه‌كێتش ده‌توانێت ڕخنه‌ بگرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى يه‌كێتى , و كاك به‌رهه‌م و هه‌مووان ده‌بێت مل بۆ جه‌ماوه‌رى يه‌كێتى بده‌ن , و ڕه‌ئى خۆيان بده‌ن.

 

 

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure