ڤلادیمێر پوتین
334 جار بینراوە 12/1/2018 12:59 PM

پوتین: دەربارەی چەند پرسێک وەڵامی تۆمەتەکانی ئەمریکای دایەوە



سنورمیدیا - جیهانی

سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، باشبوونی پەیوەندییەکانی ڕوسیا و ئەمریکا لە دەستی واشنتۆندایە نەک مۆسکۆ وهەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە هەرگیز ئەوان دەستیان وەرنەداوەتەوە هەڵبژاردنەکانەوە.

 

ڤلادیمێر پوتین ڕایگەیاند: ئەو قسانەی ئەمریکا کە گوایە ڕوسیا دەستی وەرداوەتە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردووی ئەو وڵاتەوە قسەی بێ مانان  و دوورن لە ڕاستییەوە.

 

سەرۆکی ڕوسیا هیوای خواست ئەمریکا بۆی دەربکەوێت کە ئەو قسانە زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە دەگەیەنێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە کە لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ڕابردووی ئەمریکا، بەشێک لە بەرپرسان و ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا، ڕوسیا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە دەستیوەرداوەتە هەڵبژاردنەکان و هۆکار بووە بۆ سەرکەوتنی ترەمپ، بەڵام خودی ترەمپ و ڕوسیاش چەندین جار ئەوەیان ڕەتکردووەتەوە.

ئاژانسەکان

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure