ترەمپ و ئەردۆگان
2090 جار بینراوە 12/1/2018 12:29 AM

پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا؛ لە هاوپەیمانیەوە بۆ ڕکابەری



سنور میدیا - ڕاپۆرت

 

پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا، هەتادێت بەرەو خراپی دەڕوات، هەریەکەیان ئەویتر بە پیادەکردنی سیاسەتی دژبەیەک تاوانبار دەکەن، دواینجار دادگای نیۆرک تورکیای بە پێشێلکردنی سزا نێودەوڵەتییەکانی دژ بە ئێران تۆمەتبارکرد، سەرباری ئەوەی چەندین دۆسییەی دیکەی ناکۆک بەیەک لەنێوان ئەم دوو دەوڵەتەدا ڕۆژانە بابەتی مشتومڕ و ناکۆکی دوولایەنەن، بەجۆرێک لە ئێستادا زۆربەی چاودێران پێیان وایە هەرگیز ئەم دوو دەوڵەتە نابنەوە بە دۆست و هاوپەیمانەکەی جاران.

 

پێشێلکردنی سزاکانی سەر ئێران بە ئاگاداریی ئەردۆگان بووە

ھەفتەی رابردوو دادگایەکی شاری نیویۆرک، جێگری بەرێوەبەری گشتیی (ھاڵک بانک) ی تورکیای تۆمەتبار کرد بە پێشێلکردنی ئەو سزا نێودەوڵەتیانەی ئەمریکا بەسەر ئێراندا سەپاندبووی.  دادگا شەش تۆمەتی ئاراستەی  محەمەد ھاکان ئەتاڵا کردووە. ماوەی چەند ھەفتەیەکە ئەتاڵا لە دادگایەکی شاری نیویۆرک دادگایی دەکرێت و دەستەی سوێند خۆرانی ئەو دادگایەش  گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی ئەتەڵا  تاوانبارە لەو دۆسیەیەدا .  ئەوەی کە ئەو پرسەی ئاڵۆزتر کردووە، رەزا زەراب  بازرگانی تورکی بەڕەگەز ئێرانی کە لە دادگا شایەدیی لەدژی کاربەدەستانی باڵای تورکیا داوە، و تۆمەتباری کردوون بەوەی چاوپۆشیییان لە پیشێلکردنی سزاکانی سەر ئێران کردوە،    ئیددیعای ئەوەی کردووە پێشێلکردنی سزاکانی سەر ئێران بە ئاگاداریی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بووە.

 

دۆسییەکانی ناکۆکی لە نێوان تورکیا  و ئێراندا

 پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا لەسەر چەندین پرس تادێت گرژیی زیاتری تێدەکەوێت، گرنگترین ئەو پرسانەش پشتیوانیکردنی ئەمرکیایە لە شەڕڤانانی کورد و زیندانیکردنی چەند ھاوڵاتییەکی ئەمریکا و چەند کارمەندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  لەلایەن تورکیاوە. و سیاسەتی پێچەوانەی تورکیا لە سوریا و هاوپەیمانی لەگەڵ ڕوسیا  و ئێران دۆسییەکی دیکەی ناکۆکییە.

 

تورکیا نابێتەوە بە دۆستەکەی جاران

کەیسی پێشێلکردنی سزاکانی سەر ئێران  پەیوەندیەکانی نێوان ھەردوو وڵاتی خستۆتە سەر لێواری ھەرەسھێنانی یەکجارەکی.بۆیە پێدەچێت هەرگیز پەیوەندییەکانی ئێوان ئەم دوو دوڵەتە نەگاتەوە بە دۆخی جاران و تورکیا هەرگیز نابێتەوە بە دۆستە باوەڕپێکراوەکەی ئەمریکا، پیدەچێت ساغکردنەوەی ئەو تۆمەتە بەسەر جێگری بەڕێوەبەری ھاڵک بانکدا سزای دارایی قورسی بەدوادا بێت لەدژی ئەو بانکە حکومییەی تورکیا.

 

سزادانی تورکیا مەترسییە بۆ ئەمریکا

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەوبارەیەوە نووسیویەتی: لەئێستادا ناوەندەکانی بڕیار لە ئەمریکا خۆیان لەبەردەم دووڕیانێکدا دەبیننەوە: لە کاتێکدا سیاسەتەکانی ئەردۆغان تادێت بەرامبەر بە ئەمریکا توندتر دەبێت، ئەمریکاش ناچار دەبێت گوشاری زیاتری بخاتە سەر، ئەوەش ئەمریکا رووبەڕووی مەترسییەکی گەورەتر دەکاتەوە، کە ئەویش نائارامبوونی زیاتری تورکیایە لە رووی سیاسی و سەربازیەوە. ھەربۆیە پێویستە بیر لە دەرچەیەک بکاتەوە بۆ ئەو قەیرانە.

 

پێوستە ئەمریکا بەرژەوەندییە دوور مەوداکانی لەبەرچاوبگرێت

 نیویۆرک تایمز گەیشتۆتە ئەو دەرەنجامەی رەنگە تاکە بەرژەوەندی ھاوبەشی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە ئەوە بێت   رێگری بکرێت لەوەی رەوشی تورکیا لە گرێژنە دەرچێت ،  لەکاتێکدا نائارامبوونی لەرادەبەدەری ئەو وڵاتە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر بەرژەوەندییە دوور مەوداکانی ئەمرکیاش ھەبێت. چونکە تورکیا بە پێچەوانەی ئەمریکا لەو وڵاتە جوڵە دەکات، بەجۆرێک لەژێر هەیمەنەی سیاسەتی ڕوسیا و ئێراندایە.

ه .ر

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure